گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

22 بەرپرس و 150 ملیار دۆلار

وردەکاریی لێکۆڵینەوە لە ’’سەرە گەورەکانى گەندەڵى’’ لە عێراق

2021.01.07 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی لێکۆڵینەوە لە ’’سەرە گەورەکانى گەندەڵى’’ لە عێراق

ناس کورد-

 

وەک یەکێک لە گەورەترین گرێبەستى سیاسی، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرکردەى کوتلە سیاسییەکان رێککەوتووە بۆ دەرکردنى فەرمانى دەستگیرکردنى (22) بەرپرسى حکومى تێوەگلاو لە دزین و بەقاچاخبردنى بڕە پارەیەک کە بە زیاتر لە 150 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى رۆژنامەى "مەدا" ى عێراقى کە "ناس کورد" (7ى کانوونى دووەمى 2021) بەدواداچوونى بۆ کردووە، چاوەڕواندەکرێت لیژنەى حکومى تایبەت بەبەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى، ناوى ئەو کەسانە ئاشکرابکات کە تێوەگلاون لە بردن و شوشتنەوەى پارە، کە وەزیرى ئێستا و پێشووى تێدایە، لەگەڵ بریکارى وەزیر و سەرۆکى دەستەیەکى سەربەخۆ.

 

بەپێی گرێبەستە سیاسییەکە، حکومەت دواى دەستگیرکردنیان ئەو کەسانە ئازاد دەکات بەرانبەر رادەستکردنى ئەو پارەیەى بردوویانە و گەڕانەوەى بۆ خەزێنەى دەوڵەت کە بەهۆى دابەزینى نرخى نەوتەوە روبەڕووى کورتهێنانى گەورە بووەتەوە.

 

وەزیرى ئێستا و پێشوو

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە رۆژنامەکەى راگەیاندووە، لیژنەى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى کە لەلایەن فەریق ئەبو رەغیفەوە سەرۆکایەتى دەکرێت، لێکۆڵینەوەکانى تەواوکردووە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسى حکومى، بەم نزیکانەش فەرمانى دەستگیرکردنى (22) بەرپرس دەردەکرێت کە وەزیرى ئێستا و پێشوویان تێدایە، لەگەڵ بریکارى وەزیر و بەڕێوەبەرى گشتى و سەرۆکى دەستەى سەربەخۆ.

 

بەوتەى سەرچاوەکە، تۆمەتبارەکان تێوەگلاون لە "دۆسیەى گەورەى گەندەڵى" و بەم نزیکانە دەبرێنە بەردەم دادگا.

 

گرێبەستى سیاسی

بەوتەى سەرچاوەکە کە ئاگادارى وردەکاریی لێکۆڵینەوەکانى حکومەتە لەگەڵ "گەورە گەندەڵکاران"، ئەو گرێبەستە سیاسییەى بڕیارە حکومەت لەگەڵ ئەو تۆمەتبارانە بیکات، ئەوانە ناگرێتەوە کە پارەیەکى زۆریان بردووەتە دەرەوە و کردویانەتە پڕۆژەى وەبەرهێنانەوە، بەهۆى قورسى گەڕانەوەى ئەو پاریە بۆ حکومەت بەلەبەرچاوگرتنى یاساکانى ئەو وڵاتانە.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئەو "22" کەسە قورساییەکى گەورەى داراییان هەیە بەهۆى ئەو گەندەڵییانەى کە بەدرێژایی ساڵانى رابردوو ئەنجامیانداوە، پێشبینیدەکرێت گرێبەستەکە نزیکەى 150 ملیار دۆلار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەى دەوڵەت.



هەڵمەتێکى فراوانى جیهانى

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆک کۆمارى عێراق رایگەیاند، سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق سەرپەرشتى هەڵمەتێکى فراوان دەکات بۆ گەڕانەوەى پارە براوەکانى عێراق بۆ دەرەوەى وڵات بەشێوەى نایاسایى کە مەزەندە دەکرێت بە زیاتر لە 200 ملیار دۆلار.  

  

لە راگەیەندراوێکى نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکایەتى کۆمار (6ى کانوونى دووەمى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژە بەوە کراوە، بەپێى راپۆرتێکى میدیایى، سەرۆکایەتى کۆمار سەرپەشتى هەڵمەتێکى فراوانى جیهانى دەکات بۆ گەڕانەوەى ئەو پارانەى بەشێوەى نایاسایى براونەتە دەرەوەی عێراق.  

  

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە،  دەستەی نەزاهەی عێراقی و داواكاری گشتی و نوسینگەی نەهێشتنی سپیكردنەوەی پارە لە بانكی ناوەندیی عێراق، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆكایەتی كۆمار، هەوڵەكانیان چر كردۆتەوە بۆ دۆزینەوەو ئاشكراكردنی ئەو پارانەی بەشێوەی نایاسایی و بەرێگای سپیكردنەوە براونەتە دەرەوەی وڵات، كه‌ زیاتر لە ٢٠٠  ملیار دۆلارە لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٥ بەشێوازی جۆراو جۆر  لەچەندین بانكی دەرەوە مامەڵەی پێوە كراوە.  

  

ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ ئەم ھەڵمەتەش نەتەوەیەکگرتوەکان بەشدارە لەهەوڵى گەڕانەوەى پارە بلۆککراوەکان و ئەو پارانەى بەقاچاخ لەعێراق براونەتە دەرەوە  

  

‎له‌ ئێستاشدا داتابەیسێك بۆ كۆكردنەوەی زانیارییەكان دروستكراوە، وەك سەرەتایەك ناوی بەشێكی زۆر لەبەرپرسە باڵاكانی كوردو عێراقی هاتوە كە لەو كارەوە تێوەگلاون و تیمەکان سەرقاڵی داخڵکردنی ناو و پلەی بەرپرسان و بڕی پارە دزراوەکانن.