گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەنگاوى نوێ

کارەباى عێراق بە وڵاتانى دراوسێ وە دەبەسترێتەوە

2021.01.07 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
کارەباى عێراق بە وڵاتانى دراوسێ وە دەبەسترێتەوە

ناس کورد-

وەزارەتى کارەباى عێراق ڕایدەگەیەنێت، چەند هەنگاوێک دەنێن بۆ باشترکردنى کەرتى کارەبا و هەمەچەشنکردنى سەرچاوەکانى، بۆ ئەوەش دەستیانکردووە بە بەستنەوەى کارەبا لەگەڵ وڵاتانى دراوسێدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەحمەد موسا وتەبێژى وەزارەتى کارەباى عێراق (7ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، حکومەت جدییە لە گرتنەبەرى چەند هەنگاوێک بۆ پشتبەستن بە گاز و داڕشتنى پلانێکى تر بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، تەوەرێکى ترى پلانى بەرەو پێشبردنى کەرتى کارەبا هەمە چەشنکردنى سەرچاوەکانیەتى بەتایبەتى لەڕێگەى پشتبەستن بە وزەى خۆر و (با) و چەند سەرچاوەیەکى ترى سروشتى.

 

موسا باسى لەوەشکردووە، وەزارەتى کارەبا دەستى کردووە بە چەند پڕۆژەیەک بۆ بەستنەوەى کارەبا بەوڵاتانى دراوسێوە بەتایبەتى لەگەڵ ئوردون و تورکیا ئەوەش بەپێى ڕێکەوتنەکان کە پێویستیان بەکات و چەند قۆناغێک هەیە، هەروەها ئەمەریکا ماوەکەى عێراقى بۆ هاوردەکردنى کارەبا لە ئێران بۆ 90 ڕۆژى دیکە درێژ کردووەتەوە.

 

وتەبێژەکەى وەزارەتى کارەبا دەشڵێت، لێخۆشبونەکەى ئەمەریکا دەبێتە خاڵێکى یارمەتیدەر بۆ ئەوەى عێراق بتوانێت ژێرخانى خۆى دەوڵەمەند بکات و سەرچاوەکانى هەمەچەشن بکات.