گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پزیشکەکەى کیتۆ لە هەولێر ’’ئازادکرا’’

2021.01.07 - 15:15
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکەکەى کیتۆ لە هەولێر ’’ئازادکرا’’

ناس کورد-

 

مەزن جەمیلە ناسراو بە مەزن کیتۆ دواى 13 رۆژ لە دەستگیرکردنى لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى هەولێرەوە ئازادکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوو کەسى نزیک لە مەزن جەمیل (7ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، مەزن ئەمڕۆ بە بڕیارى دادوەر ئازادکراوە.

 

ڕۆژی 25ی کانونی یەکەمی 2020 دوای کردنەوەی چێشتخانەی کیتۆ لە هەولێر (مەزن جەمیلە) كە ناسراوە بە دكتۆر مەزنی كیتۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.  

  

پێشتریش جەمیلە مەهدی دایکی مەزن کە بەرپرسی دۆسیەى مافەکانی مرۆڤە لە نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق (یۆنامی) و وەکو یەکێک لە ژنە داهێنەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن رێکخراوەکە دەستنیشانکراوە ڕایگەیاندبوو، نەتەوە یەکگرتووەکانی لە گرتنی کوڕەکەی ئاگادار کردووەتەوە.  

 

مەزن كە خۆی بە مەزن جەمیلە دەناسێنێت و تەمەنى 24 ساڵە، خوێندکارى دوایین قۆناغى کۆلێژى پزیشکييە، لە ڕێگای پڕۆژەى کیتۆ بۆ دابەزاندنى کێش ماوەیەكە لەگەڵ پزیشك و سیستمە باوەكانی كێش دابەزاندن لە كێشمەكێش و كێبەركێدایە و لەهەندێ پرۆگرام و تێچێن و لایڤدا چووەتە رووبەڕووبوونەوەوە.  

 

هەرچەند سیستمی كیتۆ دایت زیاتر لە رێگەی گرتە ڤیدیۆییەكانی دكتۆر بێرج و ئەحمەد سەمارای ئوردنی و زۆر كەناڵیتری یوتیوبەوە بەردەوام ریكلامی بۆ دەكرێت، بەڵام مەزن، ئەم سیستمەی بەزمانی كوردی و لە رێگەی لایڤ و پۆست و كۆمێنت و خزمەتگوزاری تایبەتی واتساپ و ڤایبەرەوە (ڤی ئای پی) لە كوردستان بڵاو دەكردەوە.