گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وادەى گفتوگۆکردنى بودجە لە پەرلەمانى عێراق دیارى کرا 

2021.01.07 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى گفتوگۆکردنى بودجە لە پەرلەمانى عێراق دیارى کرا 

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژى شەممەى داهاتوو پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لە سەر پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى 2021 کۆدەبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

تەعمە لەهیبى پەرلەمانتارى عێراق (7ى کانوونى دووەمى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند،  پەرلەمان بۆ ماوەى یەک مانگ ماوەى خۆى درێژ دەکاتەوە بۆ تێپەڕاندنى پڕۆژە بودجە و لەڕۆژى شەممەى داهاتوشەوە پڕۆژەکە لەپەرلەمان ئامادە دەکرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، پەرلەمان لەم مانگەدا بودجەکە تێدەپەڕێنێت و بۆ حکومەتى ڕەوانە ناکاتەوە، گەرچى کۆمەڵێک گرفتى تێدایە بەتایبەت دواى ئەو بارودۆخە ئابورییە سەختەى بەهۆى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلارەوە هاتووەتە ئاراوە.

 

لەهیبى باسى لەوەش کرد، پەرلەمان ڕێگە نادات دەستکارى موچەى فەرمانبەران بکرێت بەتایبەتى لەکەرتى پەروەردە و داواکاریشیان هەیە هەوڵ دەدەن لەبودجەکەدا بیچەسیپێنن لەوانە پرسى گرێبەستى وانەبێژەکان و چاپکردنى کتێب.