گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئامارى کوژراو و بریندارانى روداوەکانى ئەمەریکا لەسەر زارى پۆلیسەوە 

2021.01.07 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى کوژراو و بریندارانى روداوەکانى ئەمەریکا لەسەر زارى پۆلیسەوە 

ناس کورد- 

پۆلیسى واشنتۆن ڕایگەیاند، لەڕودواى هەڵکوتانە سەر باڵەخانەى کۆنگرێسى ئەمەریکادا لەلایەن لایەنگرانى ترەمپەوە، چوار کەس بەهۆى تەقەکردنەوە کوژراون و دەیان کەسیى تریش دەستگیرکراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆبرت جى کۆنتى بەرپرسى پۆلیسى واشنتۆن (7ى کانوونى دووەمى 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕایگەیاند لەڕوداوەکەى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسدا بەهۆى تەقەکردنەوە چوار کەس گیانیانلەدەستداوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەوانەشى کە بەهۆى ئەو ڕوداوەوە دەستگیرکراون ژمارەیان گەیشتووەتە 52 کەس.

 

پێشتریش پۆلیسى واشنتۆن ڕایگەیاند، هەر لەڕوداوەکەى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسدا ژنێک بەهۆى تەقەکردنەوە کوژراوە.

 

پۆلیسى واشنتۆن وتیشى، ئەو ژنە بەگولەى یەکێک لە پاسەوانەکانى کۆنگرێس کوژراوە.