گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپای پاسداران: سەرجەم کەشتییەکانى ئەمریکا لە کەنداو لەژێر کۆنتڕۆڵماندایە

2019.05.22 - 21:39
سوپای پاسداران: سەرجەم کەشتییەکانى ئەمریکا لە کەنداو لەژێر کۆنتڕۆڵماندایە
ناس کورد- جێگری فەرماندەى سوپای پاسدارانى ئێران ڕایگەیاند، سەرجەم کەشتییەکان لە کەنداو و ناوچەکانى باکوری گەروی هورمز لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندان. عەلی فدەوی، جێگری سوپای پاسدارانى ئێران ڕایگەیاند، "هیچ کەسێک ناتوانێت لە کەنارئاوەکانى ئێران نزیکببێتەوە مەگەر بە مۆڵەتى خۆمان نەبێت." عەلی فدەوی وتیشى، "سەرجەم کەشتییەکانى ئاوی کەنداو لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای پاسداران و هێزی دەریایدان و هیچ نیگەرانییەکمان نییە. . هاوکات هەر ئەمڕۆ، 22ی ئایاری 2019، عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، زۆرجار هۆشداری داوەتە سەرۆک کۆمار و وەزیرى دەرەوەى ئێران لەبارەى پابەندی ئەمریکا بە ڕێککەوتنەکەوە. عەلی خامنەئی ڕاشیگەیاند، "باوەڕم وا نەبووە ڕێککەوتنى ئەتۆمی جێبەجێبکرێت و سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەش وەک ئەوە هەڵسوکەوتیان نەکرد کە من دەمویست."