کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
تورکمانەکان لە سەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک هاتنە دەنگ، ئەو پۆستە بە مافی خۆیان دەزانن، بۆ ئەو مەبەستەش چالاکییە سیاسییەکانی خۆیان دەستپێکردووە و هەنگاویان بەرەو بەغداد ناوە.
محەمەد سەمعان بەرپرسی ڕێكخراوەكانی بەرەی توركمانی لە عیراق بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "وەفدێكی توركمانی سەردانی بەغدادیان كرد، پێكهاتوون لە هەموو سەركردەكانی بەرەی توركمانی و هەموولایەنە سیاسییە توركمانەکانی كەركوك، ئامانجیان کۆبوونەوەیانە لە گەڵ نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق و هەردوو پێكهاتەی فەتح و نەسر".
ئەو بەرپرسەی تورکمان وتیشی: "سەردانی وفدەكە بۆ بەغداد پەیوەندی بە ڕێككەوتنەكەی پارتی و یەكێتییەوە هەیە، بەتایبەت پرسی ڕێككەوتنی هەردوولا لە سەر پۆستی پارێزگاری كەركوك، چونکە ئەو پۆستە با مافی تورکمان دەزانین".
ناڕەزایی تورکمانەکان پاش ڕێککەوتنە نوێکەی نێوان پارتی و یەکێتی هات، کە پرسی کەرکوک پاکێجێکی ڕێککەوتنەکەیان بوو.