گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش هەڵكوتانە سەر كۆنگرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ترەمپ بەمەسعود بارزانی بەراورد دەكات

2021.01.07 - 00:26
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ترەمپ بەمەسعود بارزانی بەراورد دەكات

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان د. یوسف محەمەد سادق پاش هەڵكوتانە سەر كۆنگرێسی ئەمەریكا لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە، سەرۆكی ئێستای ئەمەریكا بە سەرۆكی پێشووی هەرێم بەراورد دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە پەیامێكی كورتدا كە لەتویتەر بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" دیویەتی (7 كانونی دووەمی 2021)، د. یوسف محەمەد سادق لەسەر وێنەكانی هەڵكوتانە سەر كۆنگرێسی ئەمەریكا  نووسیویەتی:

ئەم وێنانە، ئەو رۆژەیان بیرخستمەوەکە بارزانی بۆ درێژەدان بەمانەوەی لە دەسەڵات لە ئۆکتۆبەری 2015 پەرلەمانی داخست، هەروەها لە کۆتایی 2017 بە ناوی خەڵکی ناڕازی لە وازهێنانی، پەلاماری پەرلەمانی کوردستانیان دا. دیکتاتۆرەکان تا ئەو کاتە دیموکراسیتان قەبوڵە کە ئەوان لە دەسەڵات بهێڵێتەوە.

 

دواى کۆبونەوەى کۆنگرێسى ئەمەریکا بۆ پەسەندکردنى كۆتایی ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كە بووبەهۆی سەركەوتنی جۆ بایدنی پاڵێوراوى دیموکراتەکان ، ڕۆژى چوارشەممە 2020/1/6 لایەنەگرانى ترامپ دەستیان کرد بە خۆپیشاندان و داواى ئەوەیان کرد کە ئەنجامەکان پەسەند نەکرێت و لەم میانەیەشدا چوونە سەر تەلاری كۆنگرێس.

بەپێی ئەو وێنەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە ئاژانسەكانی هەواڵەكانەوە دەگەن، تەلاری كۆنگرێس هەندێ زیانی پێ گەیشتووە و گرژی سیاسی و ئەمنی لە واشنتۆنی پایتەخت بەم هۆیەوە دروست بووە، هەر لەم میانەیەشدا ترەمپ داوا لەلایەنگرانی دەكات هێمنی بپارێزن و بەیاساوە پابەند بن.