گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکێک ڕونکردنەوە دەدات

بۆچى هەندێک کەس دواى وەرگرتنى ڤاکسین هێشتا تووشى کۆرۆنا دەبن؟

2021.01.06 - 23:34
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچى هەندێک کەس دواى وەرگرتنى ڤاکسین هێشتا تووشى کۆرۆنا دەبن؟

ناس کورد-

پزیشکێکى ئەمریکى دەڵێت، هەندێک کەس دواى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا تووشى ڤایرۆسەکە دەبن و پێویستە ئەوە بزانن کە کاتێک ڤاکسین وەرگرن دواى چەند ڕۆژێک دەست بەکار دەکات و لەو چەند ڕۆژى سەرەتاى وەرگرتنى ڤاکسینەکە ئەگەرى هەیە تووش ببن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کریس مۆراى پزیشک و بەڕێوەبەرى پەیمانگاى پێوانە و هەڵسەندگانەکان لە زانکۆى واشنتۆن (چوارشەممە 6ى کانونى دووەمى 2020) لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بە تۆڕى CNNى وتوە، ئەگەر سەیرى ئەو داتایانە بکەیت کە کۆمپانیاى "فایزەر" ڕادەستى کردوە دەبینیت دواى وەرگرتنى ڤاکسین لە 10 ڕۆژى سەرەتادا هیچ بەرگرییەک دروست ناکات.

 

باسى لەوەشکردوە، بەڵام دواى ئەو ماوەیە جەستە دەستدەکات بە وەڵامدانەوەى ڤاکسینەکە و دروستکردنى بەرگرى، بۆیە پێویست ناکات ئەوانەى لە 10 ڕۆژى سەرەتاى وەرگرتنى ڤاکسینەکە تووشى کۆرۆنا بوون ببنە جێى سەرسوڕمان و ئەوەش هەر ئەوەیە کە لە تاقیکردنەوەکاندا بینیومانە.

 

دکتۆر کریس ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، بە دڵنیاییەوە ڤاکسینى فایزەر بەشێوەیەکى نایاب 95% چالاکە، ئەمەش واتاى ئەوەیە لە هەر 20 کەسێک کە ڤاکسین وەردەگرن ئەگەرى هەیە یەکیان بەرگرى دروست نەکات و تووشى ڤایرۆسەکە ببێت.