گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

باڵیۆزی ئەمریکا بۆ ناس کورد باس لە ڕوودانی شەڕ و نێوەندگیری عێراق دەکات

2019.05.22 - 19:59
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزی ئەمریکا بۆ ناس کورد باس لە ڕوودانی شەڕ و نێوەندگیری عێراق دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- باڵیۆزی کاربەڕێکەری ئەمریکا لە بەغدا ڕەتیکردەوە وڵاتەکەى ئاگاداری بوونی نێوەندگیری عێراق بێت بۆ کۆتایی هێنان بە بارگرژییەکانی ئەمریکا و ئێران. ئەمڕۆ، 22ی ئایاری 2019، لە لێدوانێکیدا بۆ ناس کورد، جۆی هود، باڵیۆزی کاربەڕێکەری ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، "واشنتۆن هیچ هەواڵێکى لە حکومەتى عێراقییەوە پێنەگەیشتووە سەبارەت بە نێوەندگیری بەغدا لە نێوان واشنتۆن و تاراندا." . وتیشى، "پێویست بە نێوەندگیری ناکات، دەبێت گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئێران ئەنجام بدرێت." لەبارەى ئەگەری هەڵگیرسانى شەڕ، جۆی هود بە زمانى عەرەبی وتی "لا سامح الله (خوانەکردە)، هەوڵی گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانییەکان دەدەین بەڕێگەیەکى دیبلۆماسی." ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەمریکا هەوڵی سەقامگیریی و پاراستنى عێراق لە هەر ناکۆکییەک دەدات و پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنى ستراتیژی هەردولا دووپاتدەکاتەوە."