گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەرگاى خۆ تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق کرایەوە

2021.01.06 - 21:04
App store icon Play store icon Play store icon
دەرگاى خۆ تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق کرایەوە

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا کردنەوەى دەرگاى خۆ تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق ئاشکرا کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى کۆمسیۆنەکە (6ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، دەرگاى خۆتۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانییەتییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران 2021 کرایەوە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو پارت و هاوپەیمانێتیانەى کە دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەکەدا بەشدارى بکەن دەتوانن لەڕۆژى شەممە (9ى کانوونى دووەمى 2021)ەوە هەتا ڕۆژى (شەممە، 16ى کانوونى دووەمى 2021) ناوى خۆیان تۆمارکراوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە، لیستى کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنەکە لە رۆژى (شەممە، 9ى کانوونى دووەمى 2021) و هەتا ڕۆژى (پێنجشەممە، 28ى کانوونى دووەمى 2021) وەردەگیرێت.