گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عیزەت شابەندەر: حوكمڕانانی كورد هێشتا پێکانیان لە چیا توندکردووە و چاویان هەر لەسەر بڕنەوە

2021.01.06 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
عیزەت شابەندەر: حوكمڕانانی كورد هێشتا پێکانیان لە چیا توندکردووە و چاویان هەر لەسەر بڕنەوە

ناس كورد- 

عیزەت شابەندەر، سیاسی و کەسایەتی دیاری شیعە، ڕەخنەی  توندی ئاراستەی حوكمڕانانی هەر سێ پێكهاتە سەرەكییەكەی عێراق كرد، كە شیعە و سوننە و كوردن و بەبڕاوی ئەو هەریەکەیان بە ئاوازێک دەخوێنن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەتویتێکدا کە"ناس کورد" بینيویەتی، عیزەت شابەندەر، سیاسی و کەسایەتی دیاری شیعە ( 6ی کانوونی دووەمی 2021) ڕەخنەی توندی لە هەرسێ پێكهاتە سەرەكییەكەی عێراق گرت و بەوە تۆمەتباری کردن کە هەریەکێکیان بە ئاوازێک دەخوێنن دور لە بەرژەوەندیيە نیشتیمانییەکانی عێراق.

 

شابەندەر، لەبارەی شیعەوە دەڵێت "وا هەست دەکەن کە تائێستا میوانن لەسەر ئێران، بۆیە دەبێت دەستبەرداری مەراسیمی چلۆکەباب نەبن".

 

لەبارەی سونەکانەوە، شابەندەر نوسیوویەتی "نایانەوێت بێنەوە هۆشی خۆیان و ڕاستییەکان ببینن کە (عجەل یابە) کاتی ڕۆشتووە و چیدی ناتوانێت حوکمڕانی دارستانەکە  بکات".

 

شابەندەر لەبارەی کوردیشەوە نوسیویەتی "تائێستا هەردوو پێیان لە بەرزایی چیاکاندا  توند کردووە، چاویشیان باوەشی بەبڕنەو کردووەتەوە، بەدەنگی دڵخۆش دەبن و بەمەوداکەشی گەش دەبنەوە".