گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەچى لە پەرلەمانتارەکەى نەوەى نوێ درا؟

پەرلەمانتارێک وردەکاریى شەڕەکەى ئەمڕۆى پەرلەمان دەگێڕێتەوە ’ناوبژی کردووە’ 

2021.01.06 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک وردەکاریى شەڕەکەى ئەمڕۆى پەرلەمان دەگێڕێتەوە ’ناوبژی کردووە’ 

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لەسەر ڕوداوەکەى ئەمڕۆى ناو پەرلەمان کە تێیدا چەند پەرلەمانتارێکى پارتى و نەوەى نوێ پەلامارى یەکیاندا و یەکێک لە پەرلەمانتارەکانى نەوەى نوێ بریندار بوو وردەکارى شەڕەکە بۆ "ناس کورد" دەگێڕێتەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان کە نەیویست ناوى ئاشکرا بکرێت و شایەتحاڵى شەڕەکەى ئەمڕۆى ناو پەرلەمان بوو بە "ناس کورد"ى وت، دواى ئەوەى متمانە درا بە وەزیرى سامانە سروشتیەکان دکتۆر کازم فاروق پەرلەمانتارى نەوەى نوێ چەند قسەیەکى کرد و باسى ئەوەى کرد کە دەبوایە وەزیر بمایەتەوە و وەڵامى چەند پرسیارێکى بدایەتەوە سەبارەت بە دۆسیەى نەوت، وەک ئایا پلانى چییە و کێشەکان چین و پێى چارەسەر دەکرێت یاخود نا.

 

باسى لەوەشکرد، دواى ئەوەى وەزیر متمانەى وەرگرت و دواتر کۆبونەوەى پەرلەمان دەستى پێکردەوە بۆ دەنگدان لەسەر یاساى بەکرێدان و فرۆشتنى مایەکانى دەوڵەت، د. کازم قسەى کرد و وتى بۆچى وەزیر ڕۆشت و وەڵامى پرسیارەکانى نەدایەوە، سەرۆکى پەرلەمانیش وتى لە هیچ شوێنێکى جیهاندا نییە ئەو ڕۆژەى وەزیر سوێندى یاسایى دەخوات وەڵام بداتەوە چونکە هێشتا دەستبەکار نەبووە، دکتۆر کازمیش سوربوو لەسەر ئەوەى کە هەڵاتووە.



ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەى گێڕانەوەکانى وتى، د.کازم کە قسەى دەکرد هەستابوو لە شوێنەکەى خۆى و هاتبوە دەرەوەى کورسیەکەى و قسەى دەکرد و چەند  پەرلەمانتارێکى پارتیش قسەیان کرد کە یەکێک لەوانەش ڕزگار عیسا بوو، دواتر دەمیان لەیەک گیربوو کازمیش پێى وت ئەگەر پیاویت وەرە و چاکەتەکەى دانا و قۆڵى هەڵکرد و ئەویش پەلاماریداو بۆکسى لێدا، ڕزگار چونکە یارى کاراتیش دەکات بەهێزترە، دواتریش سیپان ئامێدى و چەند پەرلەمانتارێکى تر هاتن بەرگرى لە د.کازم بکەن و ئیتر ئەوەى لێکەوتەوە کە ڕویدا.

 

سەبارەت بەوەى کە ئایا بە بۆکس خەنجەر لە سیپان دراوە یاخود نا ئەوەى بۆ "ناس کورد" ئاشکرا کرد، من یەکێک بووم لەوانەى ناوبژیم دەکرد و بەهیچ شیوەیەک بۆکس خەنجەر یاخود هیچ جۆرە ئاسنێکى ترم نەبینیوە و پێموابێت بەو پێڵاوە کێشابێتى بەسەریدا کە وێنەکەى بڵاوکرایەوە و دواى ئەوەش سیپان کەوت بە زەویدا.

 

سەبارەت بەوەى کە دەوترێت نیشانەکانى سەرى سیپان ئامێدى لە شوێنى کامێراکانى ئایفۆن 12 دەچێت وتى، ئەگەریش هەیە شتێکى لەو جۆرە بوبێت بەڵام من ئایفۆن 12م نەبینى لەکاتى شەڕەکەدا، بەڵام ئەگەرى هەیە بەڵام بە دڵنیاییەوە بۆکس خەنجەر نەبوو، بەهەرحاڵ نەدەبوایە بگەیشتایەتە ئەو ڕادەیە و کەس خوێنى لێبهاتایە.



پێشتر سیپان ئامێدى لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ى راگەیاند "بە بۆکس خەنجەر لەلایەن فراکسیۆنى پارتى یەوە هێرشمان کرایە سەر لەناو دانیشتنى پەرلەماندا".  

  

وتیشى هێرشەکە بۆ سەر ئەو و سێ پەرلەمانتارى نەوەى نوێ بووە، لەناویاندا مژدە مەحمود و کازم فاروق پەرلەمانتار کە زیانیان بەرکەوتووە.  

  

سیپان ئامێدى ئاماژەى بەوەشکرد، "کەوتنینە ژێر دەست و پێیان و لێمانیاندا سەرۆکایەتى پەرلەمانیش هیچ قسەیەکیان نەکرد".  

هاوكات ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینەری بوو سەبارەت بە گرژیەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان وتی، "وەکو فراکسیۆنی پارتی دڵنیایی دەدەینە هیزە ئۆپۆزسیۆنەکان کە وەکو فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمانی کوردستان ڕێزی تەواوی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن دەگرین و ئەوان دوژمنی ئێمە نین و ئێمەش داگیرکارنین، ئەوەی ڕویدا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بەرنامە بۆ داڕێژراو نەبووە و سیاسەتی فراکسیۆنی پارتی نییە بەڵکو ئەوە بەرپەرچدانەوە بووە."  

 

وتیشی، "هەرچەندە سوپاسی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین بۆ ئارامگرتنی لەبارەی ئەو دۆخەی ڕویدا، بەڵام نیگەرانین لەوەی نزیکەی کاتژمێرێک پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆکرا بەڵام ڕێگەیدا بەوکارە".  

  

لەلایەکی دیکەوە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە "ناس کورد"ی وت، "دوای سوێندخواردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان، کازم فاروق پەرلەمانتاری نەوەی نوێ هەستاوە بچێتە دەرەوە و لەوکاتەدا بەدەم ڕێگەوە قسەی دەکرد و تۆمەتی ئاڕاستە دەکردین، بۆ ئەوەش کاک ڕزگار عیسا پەرلەمانتاری پارتی وتی بچۆ درەوە و واز لە بێ ئحترامی بێنە، لەکاتەدا کازم فاروق چاکەتەکەی لابرد و قۆڵی هەڵکردو وتی (ئەگەر پیاوی وەرەپێشەوە)، ئیتر ئەوەی کاردانەوەی دروستکرد و ئەو ڕوداوە دروست بوو، ئەوەشی دەوترێت لەبارەی بەکارهێنانی بۆکس خەنجەر و ئەو شتانە دوورە لە ڕاستیەوە و ئێمە بۆ ئەوەش داوای لێکۆڵینەوە دەکەین چونکە ناوزڕاندن بەرانبەرمان کراوە."