ناس کورد-
لە واشنتۆنى پایتەختى ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا پێکدادان لەنێوان لایەنگرانى دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئێستا و هێزەکانى پۆلیس ڕوویدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵى فۆکس نیوزى ئەمریکى بڵاویکردوەتەوە، سەدان کەس لە لایەنگرانى دۆناڵد ترامپ ڕژانە سەر شەقامەکانى واشنتۆن و داواى ئەوە دەکەن کە دەنگى ئەو ولایەتانەى کە ناکۆکیان لەسەرە لەکاتى دەنگدان لەسەر بردنەوەى پۆستى سەرۆکایەتى لەلایەن بایدنەوە لە کۆنگرێسى ئەو وڵاتە هەژمار نەکرێن.
ئەوەش هاتوە، سەرەتا خۆپیشاندانەکە بەهێمنى بەڕێوەچوو و گروپە چەپە توندڕەوەکان بەشداریان نەکرد وەک پێشوو، بەڵام دواتر پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانى پۆلیس ڕوویدا.
فۆکس نیوز باسى لەوەشکردوە، هێزەکانى پۆلیس بە پرژەرى بیبەرى تون بڵاوەیان بە خۆپیشاندانەکان کرد و لانیکەم 6 کەسیش دەستگیر کران چونکە یاسایان پێشێلکردبوو، وەک هەڵگرتنى چەک و هێرشکردنە سەر هێزەکانى پۆلیس.
دواى ئەوەى جۆ بایدن کاندیدى دیموکراتەکان هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەو وڵاتەى بردەوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئێستا و کاندیدى دیموکراتەکان بردنەوەکە ڕەتدەکاتەوە باس لەوە دەکات لە چەند ولایەتێک ساختەکارى کراوە، چەند جارێکش لایەنگرانى خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، ئەوەش لەسەر داواى ترامپ.