ناس کورد- هەڤاڵ غالب
ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 6ى کانوونی دووەمى 2021) لە بەرزاییەکانی بانی مەقان لەقەزای چەمچەماڵ بەهۆی تەقینی گولە هاوەنێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکى تریش برینداربوو .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروسی چەمچەماڵ بە "ناس کورد"ى وت "کاتژمێز ٤:٣٠ ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە) تەرمی گەنجێکی تەمەن٣٥ ساڵ و پیاوێکی بریندار گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لەقەزای چەمچەماڵ ".
وتیشی "ڕووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی گولە هاوەنێک بووە لەبەرزاییەکانی بانی مەقان و بەهۆیەوە کوڕێک گیانی لەدەستداوە و باوکیشی کە تەمەنی ٧٠ ساڵە برینداربووە ".
بەوتەی شەریف ڕەحیم تەرمی گەنجەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و باوکیشی دوای چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا .
بەپێی زانیارییەکانی (ناس) تەقینەوەکە گولە تۆپی کۆن بووە و لەناو یەکێک لە باخەکانی بانی مەقان و بەهۆی دەستکاری کردنەوە تەقیوەتەوە و لەئاکامدا گەنجێک بەناوی (ع ف) گیانی لەدەستدا .