گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’وتی ئەگەر پیاوی وەرە پێشەوە’’

وردەکاری شەڕەکەى پەرلەمان لە زاری فراکسیۆنی پارتییەوە

2021.01.06 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاری شەڕەکەى پەرلەمان لە زاری فراکسیۆنی پارتییەوە

ناس کورد-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕەتی دەکاتەوە هێرشکردنە سەر پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ بەرنامەی فراکسیۆنی پارتی بووبێت و وتەبێژی فراکسیۆنەکەش وردەکاری ڕووداوەکە بۆ ناس کورد باس دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینەری بوو سەبارەت بە گرژیەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان وتی، "وەکو فراکسیۆنی پارتی دڵنیایی دەدەینە هیزە ئۆپۆزسیۆنەکان کە وەکو فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمانی کوردستان ڕێزی تەواوی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن دەگرین و ئەوان دوژمنی ئێمە نین و ئێمەش داگیرکارنین، ئەوەی ڕویدا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بەرنامە بۆ داڕێژراو نەبووە و سیاسەتی فراکسیۆنی پارتی نییە بەڵکو ئەوە بەرپەرچدانەوە بووە."


وتیشی، "هەرچەندە سوپاسی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین بۆ ئارامگرتنی لەبارەی ئەو دۆخەی ڕویدا، بەڵام نیگەرانین لەوەی نزیکەی کاتژمێرێک پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆکرا بەڵام ڕێگەیدا بەوکارە".

 

لەلایەکی دیکەوە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە "ناس کورد"ی وت، "دوای سوێندخواردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان، کازم فاروق پەرلەمانتاری نەوەی نوێ هەستاوە بچێتە دەرەوە و لەوکاتەدا بەدەم ڕێگەوە قسەی دەکرد و تۆمەتی ئاڕاستە دەکردین، بۆ ئەوەش کاک ڕزگار عیسا پەرلەمانتاری پارتی وتی بچۆ درەوە و واز لە بێ ئحترامی بێنە، لەکاتەدا کازم فاروق چاکەتەکەی لابرد و قۆڵی هەڵکردو وتی (ئەگەر پیاوی وەرەپێشەوە)، ئیتر ئەوەی کاردانەوەی دروستکرد و ئەو ڕوداوە دروست بوو، ئەوەشی دەوترێت لەبارەی بەکارهێنانی بۆکس خەنجەر و ئەو شتانە دوورە لە ڕاستیەوە و ئێمە بۆ ئەوەش داوای لێکۆڵینەوە دەکەین چونکە ناوزڕاندن بەرانبەرمان کراوە."