گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەی زیاتر لە 13 هەزار كەسی تر لە هەرێم بڕدرا

2021.01.06 - 13:50
App store icon Play store icon Play store icon
موچەی زیاتر لە 13 هەزار كەسی تر لە هەرێم بڕدرا

ناس كورد- 

وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، موچەی 13 هەزار و 282 كەس بڕدراوە كە بە نایاسایی موچەیان وەرگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوو سەرچاوە لە وەزارەتى شەهیدان بە "ناس کورد" یان راگەیاند، ئەو کەسانەى کە موچەکانیان بڕدراوە بەناونیشانى بەخێوکەر تا ئێستا مانگانە 75 هەزار دیناریان پێدراوە.

 

ئاماژەیان بەوەشکرد،  بڕینى موچەى ئەو کەسانە لەیەکى کانونى دووەمى ئەمساڵەوە دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

 

سەرچاوەکان جەختیانکردووەتەوە، موچە و مینحەى وارسی شەهیدان وەک خۆى بەردەوام دەبێت.