گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەرێم زیاتر لە سێ هەزار مێگاوات کارەباى هەناردەى عێراق کردووە

2021.01.06 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم زیاتر لە سێ هەزار مێگاوات کارەباى هەناردەى عێراق کردووە

ناس کورد-

هەرێمى کوردستان لە 11 مانگى ساڵى ڕابردوودا زیاتر لە سێ هەزار مێگاوات کارەباى هەناردەى عێراق کردووە کە زۆرترین بڕى لە کانووەنی دووەمدا بووە، ئەوەش بەپێی ئامارەکانى دەستەى ئامارى هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارەکە کە (6ی کانوەنی دووەمی 2021) بڵاوکراوەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لە سەرەتاى ساڵى ڕابردوودا هەرێمى کوردستان دەستیکردووە بە هەناردەکردنى کارەبا بۆ عێراق و تا تشرینى دووەم کۆى وزەى هەناردەکراو زیاترە لە سێ هەزار مێگاوات.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دابينكردنى كاره‌با بۆ پارێزگاكانى هه‌رێم ته‌نها له‌به‌رهه‌مى ناوخۆ بووه‌. هه‌ولێرو سليمانى و دهۆك و گه‌رميان به‌ پێى پێوه‌ره‌كانى وزه‌ بڕى وزه‌ى خۆيان به‌ (MWh) وه‌رگرتووه‌ كه‌ هه‌موو شه‌وانه‌ له‌ دواى كاتژمێر 12ى شه‌و هه‌ژمار ده‌كرێت و داتاكان تۆماركراون له‌ هه‌ريه‌ك له‌ وێستگه‌كان و كۆنترۆڵى ناوه‌ندى هه‌رێم و كۆنترۆڵى پارێزگاكان.

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "ناس کورد" (یەکشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند " لە ئێستادا هەرێم نزیکەی 120مێگاوات کارەبا هەناردەی عێراق دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی فیدڕاڵی لەسەر بودجەی خۆی سوتەمەنی بۆ ئەو یەکەیە دابینکردووە".

 

وتیشى، "ئەگەر حکومەتی عێراق داوای ڕێژەیەکی زیاتر لە تەزووی کارەبا بکات ئەوا دەبێت خۆی تێچووەکەی بگرێتە ئەستۆ و نابێت بەهێچ شێوەیەک کاریگەری هەبێت لەسەر پێداویستییەکانی هاووڵاتیانی هەرێم".   

No photo description available.

دوێنێ سێشەممە سالار حوسامەدین، بەرێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینەری بووە (5ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی وەرزی زستان و نەبوونی سوتەمەنی و موچە، هاوڵاتیان کارەبا وەک گەرمکەرەوە لە ماڵەکانیان بەکاردەهێنن ئەوەش کاریگەری کردووەتە سەر زۆربوونی خواست لەسەر کارەبا و کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا.  

  

جەختی لەوەشکردووە، بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئیستادا وەکو پێشترە، بەڵام زۆربوونی خواست وایکردووە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمبکاتەوە و بەڵێنش دراوە لە ڕۆژانی داهاتوو چەند میگاوات کارەبا زیاد بکات و ئەوەش بە یەکسانی بەسەر سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دابەشدەکرێت و جیاوازی لەنێوان هیچ پارێزگایەک ناکرێت.  

  

باسی لەوەشکرد، لەسەر دابەشکردنی کارەبا کە باس لە هەندێک جیاوازی دەکرێت، ئێمە بەنوسراو داوامان لە وەزارەتی کارەبا کردووە تاوەکو لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆبکرێت و ئەو تایبەت مەندییەی دەدرێتە هەندێک شوێن و ناوچە نەمێنێت و ئەو کارەبایەی هەیە بە یەکسانی دابەشبکرێت.