گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاتەکەى بزانە

ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى دیاریکردنی ئاست و خولەکانى زمانى ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت

2021.01.06 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى دیاریکردنی ئاست و خولەکانى زمانى ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت

ناس کورد-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنی ئاست و خولەکانى فێرکاری زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکاران و قوتابیانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حوسێن، سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆکی لێژنەی تایبەت بە پێداچونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی سێنتەرەکانی زمان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە (6ی کانونی دووەمی 2021) کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن سێنتەرەکانەوە ڕادەگەیەنرێت.


سەرۆکی لێژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی سەنتەرەکانی زمان ئاماژەی بەوە کرد، خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیاران دەتوانن سەردانى وێب سایتى سێنتەرەکانى زمان و وێب سایتى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان.

 

ئاماژەی بەوەش كرد دواى دەرچونى ئەنجامەکان بۆ ماوەى 72 سەعات کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپ گرتن لە ئەنجامەکانیان ئەمەش لەڕێگەی ئیمەیلی تایبەت بە سێنتەرەکان کە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دادەنرێت.