گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

مێرکڵ: ڕێکارەکان توندتر بکەن چونکە نەخۆشخانەکان پڕ بوون

2021.01.06 - 08:38
App store icon Play store icon Play store icon
مێرکڵ: ڕێکارەکان توندتر بکەن چونکە نەخۆشخانەکان پڕ بوون

ناس کورد-

ئەنگێلا مێركڵ، ڕاوێژكارى ئەڵمانيا ڕایگەیاند، دۆخەکە گەیشتووەتە سنوری پڕبوونی نەخۆشخانەکان، هەر ئەوەش وای کرد ڕێككارى توندتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا بگرنەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا له‌ ئه‌ڵمانیا، ڕێکكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئەو ڤایرۆسە كە لە 16ى كانونى يەكەمەوە سەپێنراون توندتر كران و ‌ و تا 31ی كانونی دووه‌میش درێژكرانه‌وه‌.

 

ئەنگێلا مێركڵ لە كۆبوونەوەيەكيدا لەگەڵ سەرۆكى هەرێمەكان كە لەڕێگەى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە ئەنجاميدا هەڵسەنگاندنى بۆ دۆخى ڤايرۆسى كۆرۆنا كرد و ڕایگەیاند، "بڕيارى درێژكردنەوەى ڕێككارەكانى خۆپاراستن بدەن كە لەمانگى كانوونى يەكەمەوە بەردەوامە تاكو كۆتايى ئەم مانگە و لە چەند شوێنێكدا ڕێككارەكان توندتر بكەن و گوتيشى لەم رێگەيەوە دەتوانين بەريەككەوتنى خەڵكى كەمتر بكەينەوە".

 

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەم بەرەنگاربوونەوەى بە پێشبڕكێ لەگەڵ كاتدا ناوبرد و ڕايگەياند، پەسەندكردنى پێدانى ڤاكسين بە ماوەى كەمتر لە ساڵێك پێشهاتەيەكى ئەرێنييە و وتى، "لە بابەتى دابينكردنى ڤاكسيندا، لە چارەگى دووەمى ساڵدا گۆڕانكارييەكان بەدەردەكەون".

 

بەپێی دواین ئاماری پەتاکە لە ئەڵمانیا، زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار کەس توش بوون، لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 450 هەزار کەسیان چاکبوونەتەوە، بەڵام 35 هەزار و 748 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.