گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

یانەیەکی خولی ئینگلیزی ناچاربوو بە کوردی ڕوونکردنەوە بدات

2021.01.05 - 22:21
App store icon Play store icon Play store icon
یانەیەکی خولی ئینگلیزی ناچاربوو بە کوردی ڕوونکردنەوە بدات

 ناس کورد-

هاووڵاتیانی کورد لە هەرێمی کوردستان و وڵاتە جیاوازەکانەوە یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزیان ناچار کرد بە کوردی ڕوونکردنەوەیەک بڵاوکەنەوە لەبارەی یاریزانێکی کوردی یانەکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاردۆ کامەران سدیق، یاریزانێک لاوی کوردە و لە تیپی لاوانی یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی یاری دەکات، بەڵام ماوەیەکە هاندەرانی کورد لە پەڕەی فەرمیی یانەکە ڕەخنەی توند دەگرن و داوا دەکەن یاریزانەکە بۆ تیپی یەکەم سەربخرێت.

 

یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی لە پەڕەی فەرمیی یانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک (سێشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2021) پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، " کاردۆ کامەران صدیق، یاریزانی یانەکەمان پەیامێکی هەیە بۆهاندەران و پشتگیرانی کورد لە هەندەران و لە کوردستان، داوا و تکا لە بەڕێزتان ئەکەین، کە ڕێز لە داواکاری و خواستەکانی کاردۆ بگرن وزۆر سوپاس بۆ پاڵپشتیتان."

 

لەگەڵ ئەو پەیامەدا یانەکە پۆستێکی کاردۆیان بڵاوکردووەتەوە کە داوا لە هاندەرانی دەکات ڕێز لە یانەی کریستاڵ پاڵاس بگرن و ئەوان زۆر یارمەتییان داوە.