گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کێشەی پارەی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا چارەسەر کرا

2021.01.05 - 21:42
App store icon Play store icon Play store icon
کێشەی پارەی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا چارەسەر کرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ڕایگەیاند، کێشەی پارەی شەش مانگی خۆبەخشانی نەخۆشخانەکە چارەسەر کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (5ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "کێشەی خۆبەخشان لە نەبوونی ئەمری ئیداری و پێنەدانی شایستە دارایەکانی شەش مانگی ساڵی 2020، دوای هەوڵ و پشتیوانیەکی زۆر ڕەزامەندی درا بە سەرفکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆماوەی شەش مانگ."

No photo description available.

ڕۆژی 9ی کانوی یەکەمی 2020، پزیشکانی خۆبەخش لە نەخۆشخانەی هیوا بەهۆی وەرنەگرتنی پارەی شەش مانگی رابردوو بایکۆتی نەخۆشخانەکەیان کرد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیواش لەو کاتەدا هۆشداری دا لە دابەزینی 40% ئاستی خزمەتگوزاری و کارەکانی نەخۆشخانەکە بەهۆی ئەو بایکۆتەوە.  

  

بەرهەم ئەنوەر یەکێک لە پزیشکانی خۆبەخش لە نەخۆشخانەی هیوای شاری سلێمانی لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری "ناس کورد" ئامادە بوو بەیاننامەی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوای خوێندەوە و (9ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "ئێمە کە نزیکەی 145 کارمەندی خۆبەخشین ماوەی چوار ساڵە لەم نەخۆشخانەیە کاردەکەین و بە ڕەزامەندی نەخۆشخانەکە هاتوین تاوەکو بڕە پارەیەکمان بۆ خەرج بکرێت و خزمەتی نەخۆشانی شێرپەنجە بکەین، بەڵام ماوەی شەش مانگە لەو بڕە پارە کەمەش بێبەش کراوین لەکاتیکدا بۆ پزیشکان و کارمەندانی هەمیشەیی و گرێبەستەکان خەرجکراوە."  

  

باسی لەوەشکرد، بڕیاری بڕینی ئەو بڕە پارەیەی خەرجدەکرا لەلایەن وەزیری تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران دراوە بۆ پەکخستنی کەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەی هیوا بەتایبەت، ئێمەش لەبەرانبەر بڕینی ئەو پارەیە لە ئەمڕۆوە بڕیارماندا بە ڕاگرتنی کارەکانمان و بایکۆتکردنی هۆڵەکانی نەخۆشخانەکە تاوەکو دۆزینەوەی چارەسەری پێویست.  


هەروەک پزیشکێکی نەخۆشخانەی هیوا لەسەر بایکۆتکردنی نەخۆشخانەکە لەلایەن خۆبەخشانەوە هۆشداریداو بۆ ناس کورد وتی: "بایکۆتکردنی هۆڵەکانی نەخۆشخانە لەلایەن خۆبەخشانەوە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر نەخۆشانی شێرپەنجە".