گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’چەمچەماڵ؛ لە بانی مەقان کۆمپانیایەک بە نایاسایی پارە لە بارهەڵگرەکان وەردەگرێت’’

2021.01.05 - 21:31
App store icon Play store icon Play store icon
’’چەمچەماڵ؛ لە بانی مەقان کۆمپانیایەک بە نایاسایی پارە لە بارهەڵگرەکان وەردەگرێت’’

ناس کورد-

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە بازگەی بانی مەقان لە چەمچەماڵ کۆمپانیایەک پارە لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان وەردەگرێت و پارەکەش نازانرێت بۆ کوێ دەچێت و پسوڵەکانی هیچ ئاماژەیەکی حکومەتی هەرێم پێوەنییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (سێشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2021) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، "لە نزیک بازگەی بانی مەقان لە سنوری قەزای چەمچەماڵ کۆمپانیایەک ئامێرێکی تیشک ( سۆنار)ی داناوە و هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی باریان پێیە بەپێی قەبارەی ئۆتۆمبێلەکانیان دەبێت بڕێک پارە بدەن، هەر ئۆتۆمبێڵێک لە پێنج تۆن زیاتر باری هەبێت دەبێت بڕی 25 هەزار دینار بدات بەو کۆمپانیایە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەو کارە پێچەوانەی فرمانی ئەنجومەنی وەزیرانە و ئەو پسوڵەیەش کە بڕە پارەکەی پێ وەردەگیرێت هیچ ئاماژەیەکی وەزارەتی دارایی و حکومەتی لەسەر نییە . "

 

جەختیشیکردووەتەوە، " بۆ ئەو مەبەستە نوسراومان ئاراستەی قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ کردوە و لە داهاتوودا ڕێکاری یاسایی پێویست دەگرینەبەر . "