گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

نەوە گۆڕاوەکەى کۆرۆنا چۆن و کەى بڵاوبوویەوە؟

2021.01.05 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
نەوە گۆڕاوەکەى کۆرۆنا چۆن و کەى بڵاوبوویەوە؟

ناس کورد-

لە ماوەى ڕابردودا نەوەیەکى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە وڵاتى بەرتیانیا دەرکەوت و لەئێستاشدا ژمارەیەک وڵاتى جیهانى گرتووەتەوە و بەردەوامە لە بڵاوبونەوە، زانایانیش دەڵێن هێشتا زانیارى زۆریان نییە لەسەرى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

تۆڕى هەواڵیی بی بی سی بەریتانى لە ڕاپۆرتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردوەتەوە، سەرەتا کۆرۆنا نوێکە لە چەند ناوچەیەکى بەریتانیا دەرکەوتن، دواتر لە وڵاتەکانى دانیمارک، ئوسترالیا و هۆڵەنداش دەرکەون، بەپێى وتەى ناوەندە تەندروستییەکانى ئەو وڵاتانەش ئەو کەسانەى ڤایرۆسەکەیان بڵاوکردوەتەوە لە بەریتانیاوە چوون.

 

بەپێى ڕاپۆرتە پزیشکییەکان، لە باشورى ئەفریقاش ڤایرۆسێکى گۆڕاوى هاوشێوەى ڤایرۆسەکەى بەریتانیا دەرکەوتوە، بەڵام یەک جۆر نین و تەنها لە چەند تایبەتمەندیەکدا لەیەک دەچن.

 

شارەزایان باس لەوەدەکەن، تائێستا 17 گۆڕانکارى لە ڤایرۆسى کرۆنادا ڕویداوە، لەوانەش پرۆتیکەنەکە و وەرگرەکانى کە وەک چەک بەکاریان دەهێنێت بۆ پەیوەستبوون بە وەرگرى خانەکانى جەستەى مرۆڤ، ڤایرۆسەکەش بەردەوامە لە دۆزینەوەى ڕێگەچارە بۆ ئەوەى بتوانێت خۆى بە خانەکانەوە بلکێنێت.

 

ڕاپۆرتەکەى بی بی سی باسى لەوەشکردوە، ڤایرۆسە نوێکە بەشێوەیەکى سروشتى خێراترە لە ڤایرۆسە بنەڕەتیەکە، بەپێى شیکردنەوەکانیش ئەگەرى هەیە ئەم نەوە نوێیە لە سییەکانى نەخۆشێکدا گەشەى بەخۆى دابێت کە سیستمى بەرگرى لاواز بووە و بێدەسەڵات بووە بەرامبەر ڤایرۆسەکە بۆیە ئەویش سییەکانى نەخۆشەکەى وەک ناوەندێک بۆ گۆڕانکاریەکانى بەکارهێناوە.

 

زانایان دەڵێت، زۆر دڵنیان لەوەى کە ڤاکسینەکان کاریگەریان هەیە دژى نەوە نوێکەى ڤایرۆسەکە چونکە ئەو ڤاکسینانە هاوکارى سیستمى بەرگریی جەستە دەکەن کە لە چەند لایەکەوە و لە چەند شوێنێکەوە هێرش بکەنە سەر ڤایرۆسەکە.