گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

سەرکردەیەکی شیعی: هەرێم ڕێگە بە هەموو سوپایەک لەسەر خاکەکەى دەدات جگە لە عێراق

2021.01.05 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکی شیعی: هەرێم ڕێگە بە هەموو سوپایەک لەسەر خاکەکەى دەدات جگە لە عێراق

ناس کورد-

سەرکردەیەکی شیعە دەڵێت، هەرێم ڕێگە بە سوپای وڵاتانی تر دەدات چالاکی لەسەر خاکەکەیدا ئەنجام بدەن، بەڵام ڕێگە نادات سوپای عێراق لەسەر خاکی هەرێم بوونی هەبێت، "ئیدی بۆ داوای پارە لە بەغدا دەکەن؟!"

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

باقر جەبر سۆڵاغ، سەرکردەی دیاری شیعەکان لە بابەتێکیدا لە هەژماری فەیسبوکەکەى کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (5ی کانونی دووەمی 2021) پڕسیار لەبەرپرسانی هەرێم  دەکات و دەڵیت، "حکومەتی هەرێم دەڵێت ئەگەر نەوت و موچەی فەرمانبەران ڕادەستی بەغدا بکات هیچ مانایەک بۆ فیدڕاڵیەت نامێنیتەوە، من دەپڕسم دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵی لەسەر خاکی خۆی وهەڕێمی کوردستان چییە؟، ئەگەر ئەوان بەجدی باوەڕیان بەوە هەیە کە هەرێم بەشێکە لە عێراقی فیدڕاڵی".

 

ئەوەشی نوسیوە، "ئەوەی لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێردا دەگوزەرێت لە هیچ فیدڕاڵییەک یان کۆنفیدڕاڵێکی ئەم جیهانەدا هاوشێوەی نییە، پەیوەندی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان ئەو دەردەخات کە حکومەتی ناوەندیی هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر هەرێمدا نییە".

 

سۆڵاغ  ئاماژەی بەوەکردووە، "حکومەتی هەرێم چاوپۆشی لە بوونی سوپای وڵاتانی دیکە لەسەر خاکەکەی دەکات و ڕێگریی لە چالاکییەکانیان ناکات، ڕێگەشی بە دانانی خاڵی چادودێری، ناوەندی هەواڵگری وسەربازگە داوە، لە هەمان کاتدا ڕێگریی لە بوونی سوپای عێراق لەسەر خاکەکەی دەکات کە لە چوارچێوەی ئەو سوپایەدا فیرقەی کورد هەیە ".

 

ئەو سەرکردەی شیعەیە پرسیارێکی دیکە ئاڕاستە  بەرپرسانی هەرێم دەکات و دەڵێت، "ئەگەر حکومەتی فیدڕاڵی مافی سەروەری بەسەر خاکی هەرێمی کوردستاندا نەبێت، ئیدی بۆ داوای پارە لە بەغدا دەکەن".