گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 پێگەیەکى ئیسرائیلى: چاوپێكەوتنی نهێنی لەنیوان ئەمریكا و ئێران هەیە

2019.05.22 - 17:17
 پێگەیەکى ئیسرائیلى: چاوپێكەوتنی نهێنی لەنیوان ئەمریكا و ئێران هەیە
ناس كورد- پێگەیەکى هەواڵگرى ئیسرائیلى ئاماژە بەوە دەکات نوێنەرانى ئێران و ئەمریکا لە قەتەر یان عێراق، هۆکارى بوونى ئەو نوێنەرانەش بۆ هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەى گرژى و ئاڵۆزییەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە دەگەڕێننەوە. .   پێگەی دیبكای هەواڵگری ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە: "عێراق و قەتەر میوانداری نوێنەرانی ئەمریكی و ئێرانییان کردووە، ئەوەش بۆ ڕێخۆشكردنی ئەنجامدانی دانوستان و كۆبوونەوەیە بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێکكەوتنێك کە هەردوولایان پەسەندی بكەن و گرژی و ئاڵۆزییەكانی نیوانیان لە ناوچەكە كەمبكەنەوە". . بە گوێرەی پێگە ئیسرائیلییەکە، پەیوەندییە نهێنییە سەرەتاییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بەباشی بەڕێوە نەچووە، هەروەها هیچ ئاماژەیەكش بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان دیار نییە، لەگەڵ ئەوەی ترەمپ و ڕۆحانیش ئاشكرایان كردووە، نایانەوێت شەڕ هەڵبگیرسێنن. . لە کۆنگرەى هەفتانەى خۆیدا عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، دوو شاند دەنێرنە واشنتن و ئێران بەمەبەستى نێوەندگیرى بۆ ئەوەى ئاڵۆزییەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە کەمبکەنەوە. . .