گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەنجێک کوژرا

لە دهۆک بە پێنج گوللـە گەنجێک کوژرا

2021.01.05 - 19:32
App store icon Play store icon Play store icon
لە دهۆک بە پێنج گوللـە گەنجێک کوژرا

ناس کورد-

بەهوی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە گەنجێک لە سنوری قەزای بەردەڕەش کوژرا، پۆلیسی قەزاکەش دەڵێت، بکوژەکە پێنج گوللـەی پێوەناوە و هەڵهاتووە، تاوەکو ئێستاش دەستگیرنەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمید سەعدی شێخ، بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای بەردەڕەش (سێشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە لە گوندی عەلیشانەی سەر بە ناحیەی ڕوڤیا لە سنوری قەزای بەردەڕەش هاووڵاتیەک بەهوی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا.

 

ناس کورد زانیویەتی، کوژراوەکە گەنجێکی تەمەن 29 ساڵانە بەناوی (م. ش. خ)، بەوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەشیش، بکوژەکە پێنج گوللـەی پێوەناوە.

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش وتیشی، دوای ئاگەدارکردنەوەیان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بکوژەکەش دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵهاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.

 

باسی لەوەشکرد، تەرمی کوژراوەکە بۆ پزیشکی دادی دهۆکێ نێردراوە و لێکوڵینەوەش لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکردوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، تەنها لەماوەی 24 کاتژمێر دا چوار حالەتی کوشتن و خۆکوشتن لەسنوری پارێزگای دهۆک ڕوویداوە.