گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پەرلەمانتارێکی فەتح وەڵامی ڕاوێکارێکی بارزانی دەداتەوە: ئێوەش بەشێکن

2021.01.05 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی فەتح وەڵامی ڕاوێکارێکی بارزانی دەداتەوە: ئێوەش بەشێکن

ناس کورد-
پەرلەمانتارێکی سەر بە هادی عامری وەڵامی لێدوانەکانی مەسعود حەیدەر، ڕاوێژکاری بارزانی دەداتەوە کە تێدا لایەنە شیعییەکانی تۆمەتبار کردبوو بە دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان لەپرسی بوجەدا و ڕایگەیاند، "کورد بەشێکن لەو شکستە سیاسیەی کە لەئێستادا عێراق دوچاری بووەتەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەحمەد کینانی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتحی سەر بە هادی عامری لە میانەی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیا عێراقییەکان (5ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، سەرکۆنەی لێدوانەکانی مەسعود حەیدەر کرد کە لایەنە شیعییەکانی تۆمەتبار کردبوو بە داژیەتیکردنی هەرێمی کوردستان و دزینی هەزار ملیار دۆلار لە بودجەی گشتیی عێراق و ڕایگەیاند، "کورد بەشێکن لەو شکستە سیاسیەی کە دوچاری عێراق بووەتەوە، کورد یەکێکە لەولایەنانەی کە ڕۆڵی باڵایان هەبووە لە هێنانەکایەوەی سیاسەتی پشک پشکێنە لە عێراقدا کە لە ئێستادا بووەتە مایەی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا".

 

ئەوەی خستووەتەڕوو، "خۆبێبەریکردن لە شکستی سیاسی شەرمەزارییەکی گەورەیە، کورد بەشێکن لە شکستی سیاسی لەعێراق، دەبێت خۆیان چاک بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەوانی تریش چاو لەوان بکەن و دۆخی خۆیان ڕاستبکەنەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "کورد دوای بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و تێپەڕاندنی  یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی جارێکی تر لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە عێراقدا هاوپەیمانێتیان بەستووەتەوە، چونکە بەزۆرینەی دەنگ ئەو پرسانە تێپەڕکراون، کورد ئەو پرسە دژ بە پرەنسیپی سازان هەژماری دەکات کە پاڵپشتی لێدەکات".

 

لێدوانەکانی پەرلەمانتارەکەی فەتح لە کاتێکدایە کە مەسعود حەیدەر، ڕاوێژکاری مەسعود بارزانیی سەرۆکی پارتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بوو، "شیعەکان نازانن دەوڵەتداری بکەن، کوتلە شیعییەکان پڕۆژەیان لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا نزیکەی هەزار ملیار دۆلاریان دزیوە یان بەفیڕۆیان داوە".