ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەشاری کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان (سێشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " لە ناوشاری کەلار لە ڕێگای پشتێنەی کەلار ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تویوتا پیک ئاب و نیسان مینی پاس ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسیک گیانی لەدەستدا و چوار کەس بریندار بوون."
ئاماژەی بەوەشكردووە، " بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریا کەوتنی شەهید هەژار کران و لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕووداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆ دەستی پێکردووە. "