گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبەر ئەم هۆکارانە ئەمریكا لە هواوی دەترسێت

2019.05.22 - 16:56
لەبەر ئەم هۆکارانە ئەمریكا لە هواوی دەترسێت
ناس كورد- كۆمپانیای "هواوی" لە چەند ساڵی ڕابردوودا توانی دەستبگرێت بەسەر بەشی زۆرى پەیوەندییەكان لە بازاڕەكانی جیهاندا، هەروەها لەڕوى فرۆشەوە توانی فرۆشی ئامێرەكانی مۆبایلی پێش "ئەبڵ" بداتەوە و پلەی دووەم بگرێت و لە پاش "سامسۆنگ"ەوە بێت. . لەلایەکى ترەوە كۆمپانیای هواوی بە سەرەكیترین كۆمپانیای فرۆشتن و هەناردەی نەوەی سێیەم و چوارەمی پەیوەندییەكانی مۆبایل دادەندرێت، هەنگاوی گەورەشی ناوە بۆ فراوانبوونی بەسەر تۆڕەكانی نەوەی پێنجامدا "5G"، توانیوێتی جێگای خۆی بكاتەوە لە گشت بازاڕەكانی جیهاندا، وە لە ڕوى نرخیشەوە توانیوێتى ێى خۆى بکاتەوە لە بازاڕدا. . لە ساڵی 1987 ڕین زینگفا بە سەرمایەی چەند هەزار دۆلارێك، كۆمپانیای هواوی دامەزراند و كارەكانی لەسەرەتادا گرنگیدان بوو بە تەكنەلۆجیای  تۆڕەكانی پەیوەندی، لەماوەى 30 ساڵی ڕابردوودا کارەکانى ئەو کۆمپانیایە بەشێوەیەکى خێرا گەشەى کرد و ڕوى کردە بەرهەمهێنانى مۆبایل. . كۆمەڵەی (Dell'Oro) پسپۆڕ لە كەرتی پەیوەندییەکان دریخستووە: "كۆمپانیای هواوی لە ساڵی 2018دا توانی بە ڕێژەی 29% دەستبگرێت بەسەر بازاڕەكانی تۆڕەكانی پەیوەندیدا، هەروەها ئەو کۆمپانیایە توانى سەركەوتوبێت بەسەر هەناردەکارانى دیکەى بازاڕدا". . هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەوەی سێیەمی مۆبایل، لە ساڵی 2013دا "هواوی" پێش كۆمپانیاکانى "ئێریكسۆن، سیسكۆ، نۆكیا و زی تی ئی چینی" بکەوێتەوە، هەروەها توانیویشێتى پشکەکانى لە 21%وە لە 2013، بەرز بكاتەوە بۆ 29% لە 2018دا. . پێگەی "TelecomLead" ڕایگەیاندووە، داهاتی كۆمپانیاى هواوى نزیكەی 109 ملیار دۆلار بووە لە ساڵى 2018دا، کە 38 ملیار  دۆلاریان فرۆشی تۆڕەكانی پەیوەندی بووە، هەروەها 53 ملیار دۆلاریشیان فرۆشی ئامێرە جیاوازەکانى ئەو کۆمپانیایە بووە و 10 ملیار دۆلاریشی لە چاکسازیدا بە دەستهاتووە. . هەر بە گوێرەی ئەو پێگەیە، كۆمپانیای هواوی لە ئێستادا چاوی لە بازاڕی  نەوەی پێنجەمی پەیوەندییەكانی مۆبایلە و بە گەوهەری هەموو كارەكانی كۆمپانیاکە هەژمار دەكرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو بەرەوپێشبردنەی كۆمپانیاکە کە لەو تەكنەلۆژیایەدا كردویەتی، هەروەها زیاتر لە 30 گرێبەستی بازرگانی دەربارەی دامەزراندنی تۆڕەكانی نەوەی پێنجەم واژوو كردووە، زیاتر لە 40 هەزار تاوەری پەیوەندی ئامادەیە بۆ كاركردن بەو تەكنەلۆژیا نوێیە . . بەشێک لە ئابورى ناسان و چادێران لە ئاستى جیهاندا بڕیارەکەى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بارەى کۆمپانیاى هواوییەوە بۆ ئەو پێشکەوتنانەى کۆمپانیاکە دادەنێت کە بۆ ئەوە هەنگاو دەنێت کە کۆنتڕۆڵى تەواوى بازاڕ بکات. . وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا بڕیاریدا كۆمپانیای هواوی چینی، بخاتە لیستى ڕەشەوە، کۆمپانیاکانى ئەو وڵاتەش هاوشێوەى گوگڵ هەنگاوەکانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکایان جێبەجێکردووە کە خۆى لە بلۆککردنى خزمەتگوزارییەکانى هواوى دەبینێتەوە. . .