گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم کڕین و چاککردنەوەى ئۆتۆمبێلی پارێزگای سلێمانی ڕەتکردەوە

2021.01.05 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم کڕین و چاککردنەوەى ئۆتۆمبێلی پارێزگای سلێمانی ڕەتکردەوە

ناس کورد-

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەتی کردەوە پارە دابین بکات بۆ کڕینی چەند ئۆتۆمبێلێک و دابینکردنی بودجە بۆ چاککردنەوەى ئۆتۆمبێلەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

لە نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمدا کە 21ی کانونی یەکەمی 2020 نێردراوە و 3ی کانونی دووەمی 2021 گەیشتووەتە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاتووە، "سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی نەکرد لەسەر کڕینی چەند ئۆتۆمبێلێک و دابینکردنی بودجەی تایبەت بە چاککردنەوەى ئۆتۆمبێلەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی."

 

لەوبارەیەوە، بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسینێکیدا لە فەیسبوکی خۆی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "حكومەتی نەتوانێت سەیارەی ئەنجومەنی پارێزگا كە نوینەرایەتی زیاتر لە ملیون و نیوێك دەنگی ھاووڵاتیە چاك بكاتەوە لە ھەماناكاتدا وەزیرێك بتوانی لەداھاتی سەرپێچی بە مزاج سەیارە بۆ چەند بەڕێوەبەرێك بكڕێت یەك واتای ھەیە نەك ناتوانی چاكسازی بكات بەڵكو شكست خواردوە شایەنی ھەڵوەشاندنەوەیە."

No photo description available.