ناس کورد-
وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی ساڵێکدا لە سلێمانی 16 هەزار درەخت لەناوچوون، سەبارەت بە شێرەکەی بازیانیش ڕایگەیاند، چەندین جار بەدواداچوونیان کردووە، بەڵام لە هیچ شوێنێک نەیانبینیوە و نەیاندۆزیوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن كەمەر خان، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی (سێشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لە سلێمانی نزیکەی 16 هەزار درەخی لەناوچوون کە 13 هەزاریان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و سێ هەزاریش لەلایەن هاووڵاتیانەوە بڕاونەتەوە."
سەبارەت بە بینینی شێرێک لە سنوری ناحیەی بازیان، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەرچی هاووڵاتیان ئاگاداریان کردینەوە لە بوونی شێرێک لە سنوری ناحیەی بازیان، بەڵام هەرچەندێک ئەو ناوچانە گەڕاین بە فڕۆکەش لە ئاسمانەوە چاودێریمان کرد، بەڵام شێرەکە تائێستا نەدۆزراوەتەوە و نەمانبینیوە."
باسی لەوەشكرد، "هەر لەساڵی ڕابردوودا 536 کەس بەهۆی سەرپێچیکردن و ڕاوکردنی ماسی و گیانداری کێوی و تێکدانی سروشت دەستگیرکراون و ڕوبەڕوی یاسا کراونەتەوە."