ناس کورد-
بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی هەرێم ئەگەرەکانى وشکەساڵى رەتدەکاتەوە و دەڵێت پێشبینی دەکرێت لە 15 ڕۆژی کۆتایی ئەم مانگەدا بارانبارین دەستپێبکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڤیدیۆیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتى (5ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاندووە، پێناسەکردنی وشکە ساڵی و بوونی ئەو گومانانەی کە هەیە لەسەر ئەوەی لە هەرێمی کوردستان وشکەسالی هەیە دوورە لە ڕاستییەوەو وەرزی بارانبارین ماوە.
باسی لەوەشکرد، لە 15 رۆژی یەکەمی ئەم مانگە بارانبارین نەبووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە 15 ڕۆژی کۆتاییدا بارانبارین دەستپێبکاتەوەو ئەوەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئەو ئەگەرانەی باس لە وشکە ساڵی دەکەن و چاوەڕوان دەکرێت بۆ مانگی 2 و 3ی ئەمساڵیش ئەو نزمە پاڵەپەستۆیانە بۆ سەر ناوچەکەمان بەردەوامبێت و ڕێژەی دابارین زیاد بکات.