گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەنگدان بە کاندیدەکەى پارتى

هەڵوێستى دژبەیەک لەناو فراکسیۆنی گۆڕان سەرهەڵدەدات

2021.01.05 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى دژبەیەک لەناو فراکسیۆنی گۆڕان سەرهەڵدەدات

ناس کورد-

بۆچوونى جیاواز لەناو فراکسیۆنى گۆڕان سەریهەڵداوە لەبارەى دەنگدان بە کاندیدى پارتى بۆ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، بریاردەرى فراکسیۆنەکە جەخت لە دەنگدان بەو کاندیدە دەکاتەوە، بەڵام ئەندامێکى فراکسیۆنەکە دەڵێت دەنگى پێنادات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانى کوردستان کۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر کەمال ئەتروشى کاندیدى پارتى بۆ وەزیرى سامانە سروشتییەکان، دواى ساڵ و نیوێک لە دەستبەرکاربوونى کابینەى نوێ و بەرێوەبردنى پۆستەکە لەلایەن مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتەوە.  

 

جەلال محەمەد بریاردەری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ئەمڕۆ (سێ شەممە 5ی کانونی دووەمی 2021) ڕاگەیاند، "وەکو فراکسیۆنی گۆڕان بەشداری دانیشتنی پەرلەمان دەکەین و دەنگ بە (د. کەمال ئەتروشی) دەدەین بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان".



وتیشى "پێمان وایە گرنگە لە ئێستادا ئەو پۆستە پڕبکرێتەوەو پۆستەکەش بدرێتە کەسێکی شارەزاو دەنگ بە د. کەمال ئەتروشی دەدەین و هەر پەرلەمانتارێکیش ئازادە لەوەی دەنگ بدات". 

 

بەپێچەوانەى هەڵوێستى فەرمى فراکسیۆنى گۆڕان، شایان عەسکەری پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە (فەیسبووک) نوسیویەتی "ئەو ھەڵەیە دووبارە ناکەمەوە… بەیانی بەبێ دوودڵی دەنگ نادەم بە کاندیدەکەی پارتی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەکان".

 

بەپێدانى متمانە لەلایەن پەرلەمانەوە، کەمال ئەتروشی، دەبێتە دووەمین وەزیرى سامانە سروشتییەکان لەمێژوى پێکهێنانى ئەو وەزارەتەدا لەساڵى 2005 ەوە تا ئێستا.    

  

بەپێی بەدواداچوونى "ناس کورد"، کەمال ئەتروشى ساڵى 1955 لەدایک بووە، خاوەنى بڕوانامەى بەکالۆریۆسە لە جیۆلۆجیا لە زانکۆى بەغدا ساڵى 1975، دواى تەواوکردنى خوێندن لە کۆمپانیاى نەوتى نیشتیمانى عێراق کاریکردووە تا ساڵى 1985، دواتر چووەتە قەتەر و لە زانکۆى Université de Bordeaux1ى فەڕەنسى بڕوانامەى ماستەرى بەدەستهێناوە لە جیۆفیزیاى دۆزینەوەى نەوت لەساڵى 1987، هەر لەوێ بڕوانامەى دکتۆراشى بەدەستهێناوە.    

  

ئەتروشى نزیکەى چوار دەیەیە لەبوارى جیۆفیزیاى نەوت کاردەکات، سەرەتا لە کۆمپانیاى Elf ى فەرەنسى لە خۆرئاواى ئەفریقا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەنێوان ساڵانى (1987-1999) کاریکردووە، دواتر چووە راوێژکارى ئاژانسى کەنەدى بۆ گەشەپێدانى پڕۆژەکان لە ئەفریقا.    

  

ساڵى 2005 چووەتە کۆمپانیاى نەوتى کوەیت بۆ دۆزینەوە و بەرهەمهێنانى نەوت وەکو راوێژکار کاریکردووە، ساڵى 2012 بۆ ماوەیەک لە کۆمپانیاى بتروناسى مالیزى کاریکردووە، دواتر لەگەڵ کۆمپانیاى TOTAL ى فەرەنسى کاریکردووە.