گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا عێراقی لە سزاکانى ئێران بەخشی

2019.05.22 - 16:51
ئەمریکا عێراقی لە سزاکانى ئێران بەخشی
ناس کورد- باڵیۆزی کاربەڕێکەری ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، عێراق بەخشراوە لە سزاکانى ئەمریکا بۆسەر ئێران. ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی ئایاری 2019، جۆی هود، باڵێۆزی کاربەڕێکەری ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، "عێراق دەتوانێت بەردەوام بێت لە هاوردەکردنی غازی سروشتى لە ئێرانەوە بۆ کارپێکردنی وێستگەکانى کارەبا بەبێ هیچ سزایەک." ڕاشیگەیاند، "ئەمریکا لەگەڵ عێراق کاردەکات بۆ گەشەپێدانی کەرتی کارەبا و تەواوی بوارەکانى وزە تاوەکو دەگاتە ئاستی سەربەخۆیی لە کەرتەکەدا."