ناس کورد-
خاوەنى باخچەى ئاژەڵانى هەولێر رایگەیاند، ئەو وێنەیەى بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا جوجکە مریشکێک بەزیندویی دانراوە بۆ ئەوەى ببێتە خۆراکى مارێک حاڵەتێکى ئاساییە و لەهەموو جیهان هەر بەو شێوەیەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وێنەیەکە بەشێوەیەکى بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە خەڵکێکى زۆر لەلاپەڕەى فەرمى باخشەى ئاژەڵانى هەولێر وێنەکەیان داناوە و پرسیاریان لەبارەیەوە کردووە.
هێرش خۆشناو خاوەنى باخچەى ئاژەڵانى هەولێر (سێشەممە، 5ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئەوە حاڵەتێکى زۆر ئاساییە، لەبەرئەوەى مار گیانلەبەرى سەربڕاو یان مرادارەوەبوو ناخوات، بەڵکو دەبێت بەزیندویی گیانلەبەرى بۆ دابنرێت.
وتیشى هۆکارەکەى ئەوەیە چاوى مار زۆر کزە و لەرێگەى هەستەوەرێکى گەرمییەوە هەست بە خۆراک دەکات و بەزیندوی نێچیرەکەى راو دەکات.