گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی ئەو فەرمانبەرانەی كە تاكسییان پێیە بڕیارێكی نوێ‌ دەركرا

2019.05.22 - 15:51
لەبارەی ئەو فەرمانبەرانەی كە تاكسییان پێیە بڕیارێكی نوێ‌ دەركرا
ناس كورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم سەبارەت بە گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تاكسی بۆ تایبەت بڕیاریكی دەركرد و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات ئەو شۆفێرانەی بڕیاری قەدەغەكردنی كاری شۆفێری تاكسی دەیانگرێتەوە یاخود ئارەزووی كاری شۆفێریان نەماوە، دەتوانن تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان بكەن بە تایبەت. . لە نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمدا كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، روونكراوەتەوە ئەو شۆفێری تاكسیانەی چیتر نایانەوێت كاری شۆفێری تاكسی بكەن دەتوانن تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان بگۆڕن بە تایبەت و لەسەرجەم ڕسوماتەكانی ژینگە و ڕێگاوبان و تۆماركردنیش دەبەخشرێن. . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لەكاتی گۆڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانە بە تایبەت پێویست بە گومرگ ناكات، چونكە ئەو ئۆتۆمبێلانە پێشتر تۆماركراوون و تەنها ڕسوماتی چاپی تابلۆكەی لێوەردەگیرێت كە بڕەكەی 50 هەزار دینارە. . سەبارەت بە ڕەنگی ئۆتۆمبێلەكەش هاتووچۆی هەرێم ئاماژەی بەوە كردووە، خاوەنی ئۆتۆمبێلەكان ئازادن بە ڕەنگكردنی هەموو ئۆتۆمبێلەكەیان بە ڕەنگێكیتر یاخود دەتوانن تەنها ڕەنگی سەقفی ئۆتۆمبێلەكەیان بگۆڕن. . بڕیار بوو قەدەغەكردنی كاری شۆفێری تاكسی بەشێك لە فەرمانبەرانی حكومی لە سەرەتای مانگی داهاتوو بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام وادەكەی تا مانگی نۆ درێژكرایەوە و تا ئەو كاتە ئەو فەرمانبەرانەی كاری شۆفێری تاكسی دەكەن دەبێت بڕیاری خۆیان بدەن كە تاكسیەكانیان دەفڕۆشن یاخود دەیكەن بە تایبەت. .