گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوێک لەبارەى دابەشکردنى نەوت لەسلێمانى  

2021.01.05 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوێک لەبارەى دابەشکردنى نەوت لەسلێمانى  

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت و نەوت لە چەمچەماڵ، ده‌ربه‌نديخان  و ناحیەی عەربەت، دابەش دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی (سێشەممە، 5ى کانوونى دووەمى 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە چەمچەماڵ، ده‌ربه‌نديخان و ناحیەی عەربەت بەردەوام دەبێت و بۆهەر بەرمیلێک نەوتیش بڕی 44 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دابەشکردنی نەوت ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە تا ئێستا تەنها یەک بەرمیل نەوتیان وەرگرتوە بەکارتی زیرەک و بۆ ئەوەش پێویستە هاوڵاتیان لەگەڵ کارتی زیرەکدا کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانیان پێ بێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەئیدارەی گەرمیان ڕونیکردۆتەوە پێشوتر لەرێگەی دوو تەنکەر رۆژانە 36 هەزار لیتر رەوانەی گەرمیان دەکرا، بەڵام لەئیستادا رێژەکە بۆ سێ تەنکەر زیادکراوە.