گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ناپاکییەکی سەرسوڕهێنەر’’

پیاوێک لە ماڵەکەی خۆیەوە تونێلێکی لێدا بۆ ژێر تەختی ژنی دراوسێکەی

2021.01.04 - 22:49
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک لە ماڵەکەی خۆیەوە تونێلێکی لێدا بۆ ژێر تەختی ژنی دراوسێکەی

ناس کورد-
بۆ گەیشتن بە خۆشەویستەکەی کە ژنێکە و هاوسەرگیری کردووە، کرێکارێکى مەکسیکى تونێلێک لەماڵی خۆیانەوە بۆ ژووری نوستنی خۆشەویستەکەی هەڵدەکەنێت و بەبێ ئاگاداریی هاوسەرەکانیان ژوانی خۆیان ئەنجامداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بە گوێرەی هەواڵێکی میدیای مەکسیکی (4ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، کرێکارێکی مەکسیکی بەناوی ئەنتۆنیۆ لە شاری ڤیلازدیڵ پرادۆ، دوای ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ژنێکدا دەبەستێت بە ناوی بامیلا کە هاوکات هاوسەریشی هەیە، ویستوویەتی دوور لە چاوی خەڵک  و بەبێ ئاگاداری هاوسەری ژنەکە لە ژووری نوستنەکەیدا کۆببنەوە، بۆیە تونێلێکی بۆئەو مەبەستە لە ژێر زەویدا لێداوە.

 

ماڵی بامیلا لە گەڕەکی "تیخوانا"یە کە بە دووری چەند شەقامێک لە ماڵەکەی ئەنتۆنیۆوە دوورە، بۆیە ئەنتۆنیۆ بۆ ئەوەی بتوانێت هەموو جارێک بەبێ کێشە بگات بە خۆشەویستەکەی، تونێلێکی لە ژێر زەویدا لێداوە تاوەکو گەیشتوەتە ژێرتەختی بامیلا لە ژوری نوستنەکەیدا.

 

هەرکات هاوسەری بامیلا چوبێتە سەر کارەکەی، کرێکارە مەکسیکییە لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا بە نهێنی  کۆبووەتەوە و هەردووکیان ژوانی خۆیان ئەنجامداوە.

 

هەرچەند ئەو کار و بیرۆکەیەی کە کرێکارە مەکسیکە ئەنجامیداوە تۆکمە بووە و نەتوانراوە بەئاسانی ئاشکرابکرێت، بەڵام لە یەکێک لە ژوانەکاندا هاوسەرەکەی بامیلا کە ناوی خۆرخیە بە ڕێککەوت دەگەڕێتەوە ماڵەوە و ئەنتۆنیۆ لەگەڵ ژنەکەیدا لە ژوری نوستن دەبێنێت و تونیلەکە ئاشکرا دەکات.

  

دوای ئاشکراکردنی تونیلەکە، هاوسەرەکەی بامیلا دەکەوێتە تەراتێن و ڕاوەدونانی ئەنتۆنیۆ لە تونیلەکەدا، تادەگاتە ماڵەکەی ئەنتۆنیۆ و دەبێتە شەڕیان، و ئەنتۆنیۆش لە مێردی خۆشەویستەکەی دەپارێتەوە کە ناپاکییەکەی بۆ هاوسەرەکەی ئاشکرا نەکات، بەڵام دوای ئەوەی هاوسەرەکەی ئەنتۆنیۆ تەلەفۆن بۆ پۆلیس دەکات، ئەنتۆنیۆ ناچار دەبێت دان بە ناپاکییەکەدا بنێت.

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

دوای ئاشکرابوونی تونێلەکەی ئەنتۆنیۆ، وێنەی تونێلەکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتی مەکسیکى تەنى و بەکارهێنەرانی تۆڕەکەش ناویانناوە "تونێلی خۆشەویستی".