کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - هێزێكی نوێی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بناری قه‌ندیل جێگردهكرێن و جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناس كورد ئه‌و جوڵه‌یه‌ی هێزه‌كانیان پشتڕاستده‌كاته‌وه. . قاره‌مان شێخ كه‌مال جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ناس كورد-ی ڕاگه‌یاند "ئه‌و هێزه‌ی جوڵه‌ی كردووه هێزێكی تازه‌ی سه‌ربه هێزه‌كانی پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه تازه دروستبووه و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی ئاسایی خۆیاندا جوڵه‌یان پێكراوه". . په‌یامنێری ناس كورد له‌نزیكه‌وه سه‌ردانی ناوچه نوێیه سه‌ربازییه‌كه‌ی كردووه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیه‌وه ئه‌وه‌ی زانیوه، ئه‌و هێزه‌ی ده‌چێته ناوچه‌كه ناوی (هێزی 118ی باڵه‌كی) سه‌ربه هێزه‌كانی 70یه و پێشتر ئه‌م هێزه له‌گوندی (توه‌سوران) بوون به‌ڵام ئێستا كامپێكی نوێ دروست ده‌كه‌ن له‌نزیك گوندی (ده‌رەوه كۆتری) سنوری قه‌زای سه‌نگه‌سه‌ر . . ئه‌وه‌شی زانیوه "ئه‌م هێزه تائێستا كامپهكهیان ته‌واونه‌بووه و نه‌چونه‌ته شوێنه نوێیه‌كه‌یان". . جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه جگه لەو ناوچه‌یه له‌هیچ شوێنێكی تر هێزه‌كانمان جوڵه‌یان پێنه‌كراوه وتیشی "هیچ جوڵه و ئاماده‌كارییه‌كمان سه‌باره‌ت به ناكۆكیه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا نه‌كردووه، چونكه هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ ناتوانێت له‌و پرسه‌دا بڕیاربدات به‌ڵكو ئه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندییه". . پێشتر فوئاد خاكی به‌یگی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌وه‌ی بۆ ناس كورد ئاشكرا كرد ئێران هێز و چه‌كی زیاتری ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی شنۆ و پیرانشار و مه‌ریوان كردووه و وتی "له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا چه‌ندین فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردووه و پێگه‌ی سوپا له ناوچه‌كه قایمتر كراوه". . هاوكات لیوا به‌ختیار حه‌مه سدیق، ڕاوێژكار له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌گه‌ری تێوه‌گلانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ململانێ سه‌ربازییه‌كانی تاران و واشنتۆن به‌دوورزانی و بڕوای وابوو "شه‌ڕ ئه‌گه‌رێكی نزیك نیه و ئه‌گه‌ریش ڕووبدات پێویسته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رگری عێراق به‌فه‌رمی و بێ سڵه‌مینه‌وه ڕای خۆیان له‌باره‌ی پێشهاته نوێیه سه‌ربازییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌وان به‌شێك نین له‌ململانێكان". .