گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

وەزیری کارەبای عیراق: لە چوار ساڵی داهاتوودا کارەبا لەڕێی وزەی خۆرەوە دابینبکەین

2019.03.07 - 09:08
وەزیری کارەبای عیراق: لە چوار ساڵی داهاتوودا کارەبا لەڕێی وزەی خۆرەوە دابینبکەین

 

ناس کورد-

وەزیری کارەبای عیراق ڕایدەگەیەنێت، بیرۆکەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سێکتەری کارەبا ئاڵوگۆڕ دەکەن، جەختیش دەکاتەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە چوار ساڵی داهاتوودا کارەبا لەڕێی وزەی خۆرەوە دابینبکەن.

 

 

 ‏ لوئەی ئەلخەتیب  وەزیری كارەبای عیراق لە پەراوێزی دیداری سلیمانیدا بە ناس كورد-ی ‏ڕاگەیاند: "ئێمە هاتوین لەم دیدارەدا بیرۆكەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان ‏ئاڵوگۆڕ بكەین، بۆ باشتركردنی سێكتەری كارەبا لە هەموو عیراق."

 

هەروەها باسی لەوەش کرد کە لە چەند ‏هەفتەی داهاتوودا كاردەكەن بۆ بانگهێشتكردنی كۆمپانیا باوەڕپێكراوەكانی جیهان لە بواری ‏وزەی خۆر، "بۆ ئەوەی بتوانین لە چوار ساڵی داهاتوودا كارەبا لە ڕێی وزەی خۆرەوە دابینبکەین".

وەزیری کارەبا وتیشی: "بەرنامەی حكومەتی عیراق بەردەوامە لە كڕینی 500 مێگاوات كارەبای ساڵانە لە وڵاتانی دراوسێ".

گرفتی کەمی کارەبا لە عیراق یەکێکە لە گرفتانەی کە تا ئێستا بە بێ چارەسەر ماوەتەوە، یەکێک لەو وڵاتانەشی بۆ دابینکردنی کارەبا حکومەتی عیراق پشتی پێدەبەستێت وڵاتی ئێرانە.