گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پارتى و یەکێتى باس لە ’’بڕیارى یەکڕیزیى’’ دەکەن لەبارەى پڕۆژەياساى بودجە

2021.01.04 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى و یەکێتى باس لە ’’بڕیارى یەکڕیزیى’’ دەکەن لەبارەى پڕۆژەياساى بودجە

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

دوو پەرلەمانتارى فراکسیۆنەکانى پارتى و یەکێتى جەخت دەکەنەوە کە فراکسیۆنە کوردییەکان لە پرسی بودجەى 2021دا یەکڕیز دەبن و هەڵوێستى هاوبەشیان دەبێت لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 دیلان غەفور، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمیانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق (4ی کانونی دووەمی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ" ناس کورد"ڕایگەیاند، "هەموو فراکسیۆنە کوردیییەکان وەک هەمیشە بڕیاریانداوە یەکڕیز بن لە بەغدا بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان".

 

وتیشی، "ئەوەی پەیوەندی بە قوت و بودجەی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە هەبێت هەموومان لە پەرلەمان بەسەرسەختی بەرگری لێدەکەین، پێشتریش هەروابووە".

 

لە پڕۆژەکەدا کە بڕیارە هەفتەى داهاتوو لە پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ بکرێت، پشکی هەرێم بە %12.67 دیاریکراوە، بەمەرجی ڕادەستکردنی نەوت نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەکان، بەڵام دیار نییە ئەو بڕگەیە وەک خۆى تێدەپەڕێت یاخود نا.

 

بەشار حەمید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە "ناس کورد"ی وت، "لێکتێگیشتنی تەواو لە نێوان هەموو فراکسیۆنە کوردیەکاندا هەیە بۆئەوەی یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن لەکاتی گفتۆگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بەپشکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە".

 

وتیشی، "هیچ فراکسیۆنێکی کوردستانی لە ناوپەرلەمانی عێراق تائێستا تێبینی نییە لەو باریەوە، لەو بڕوایەشدا نیم هیچ پەرلەمانتارێکی کورد لەپرسی قوت و شایستە داراییەکانی گەلی کوردستان خەمساردبێت".

 

بەبڕواى پەرلەمانتارەکەی پارتی، یەک هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردییەکان ڕۆڵی باڵای دەبێت لە فەراهەمکردنی مافە دەستورییەکانی هەرێم "ئێمە بمانەوێت یان نەمانەوێت لە ناو پەرلەمانی عێراق کەمینەین بەرانبەر بە فراکسیۆنە شیعیەکان، بۆیە دەبێت بەیەک ڕیزی بەرگریی سەرسەخت لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەین".