ناس کورد-
ئێوارەى ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر و دوو وەزیردا پیاسەیەکیان کرد و چوونە گۆڕەپانی تەحریر و لە شەقامی زەیونەش نانیان خوارد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی چەند وێنە و گرتە ڤیدیۆییەک کە بڵاوکراونەتەوە، کازمی لەگەڵ عەبدولوەهاب ساعیدی، فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر و عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزش و لاوان و حەسەن نازم، وەزیری ڕۆشنبیری پیاسەیەکیان بە چەند شەقامێکی بەغدا ئەنجام دا.
"کازمی و هاوڕێکانی لەدوای گفتوگۆ و قسەکردن لەگەڵ خەڵکی لە گۆڕەپانی تەحریر، چوونە یەکێک لە چێشتخانەکانی شەقامی زەیونە و نانی ئێوارەیان خوارد.