گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستێکى هاوبەش

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى بەرهەم ساڵح و کۆسرەت ڕەسوڵ بڵاوکرایەوە

2021.01.04 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى بەرهەم ساڵح و کۆسرەت ڕەسوڵ بڵاوکرایەوە

ناس کورد-
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و كۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستى گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی گشتگیر لەنێوان هەرێم و بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى نوسینگەى کۆسرەت ڕەسوڵ کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (4ی کانونی دووەمی 2021)، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسول عەلی پێشوازی لە بەرهەم ساڵح کردووە.



ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەكەدا گفتوگۆكراوە لەبارەی دۆخی عێراق و ڕۆڵی كورد لە عێراق، كۆسرەت ڕەسوڵ دووپاتیكردەوە كە دەبێ كورد بە "یەكگرتوویی وەك یەك تیم هەنگاو بنێ بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشە كەڵەكەبووەكانی ڕابردوو."

 

وتیشى، "بۆ ئەم مەبەستە پێویستە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسی و سەركردە سیاسییەكان بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل هەنگاو بنێن و بە یەك گوتاری هاوبەش و پڕۆژەی نیشتمانیەوە كاربكەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە."

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەریەك لە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی و سەرۆك كۆماری عێراق بەپێویستیان زانیوە "حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بگەنە ڕێككەوتنێكی گشتگیرو پتەو لەژێر چەتری دەستوری عێراق، كە تێیدا مافە دەستوری و یاساییەكان بپارێزرێت."

 

هەروەها جەختیانکردووەتەوە کە "دەبێت بە بەشداری هەموو هێزە سیاسییەكان ئەم دۆخە تێپەڕێنرێت و كێشە و قەیرانەكان كۆتاییان پێ بهێنرێت."