گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەم چی کردووە؟

کەسێکی دیکەی هاوشێوەی سلێمان هەڵشۆیی دەستگیرکرا

2021.01.04 - 14:14
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێکی دیکەی هاوشێوەی سلێمان هەڵشۆیی دەستگیرکرا

ناس کورد-

لە قەزای چۆمان گەنجێك دەستگیرکرا کە هاوشێوەی سلێمان هەڵشۆیی مامەڵەی بازرگانی گوماناوی کردووە، پۆلیسی سۆران دەڵێت، لەماوەی 15 ڕۆژدا 11 ئۆتۆمبێل و بایی یەک دەفتەر دۆلار کارتی مۆبایلی بۆ نێردراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران (دووشەممە 4ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، " دوێنێ یەکشەممە كاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ هاوولاتیەك بەناوی ( ك. ع ) لەسەر فەرمانی دادوەری داواكاری گشتی قەزای چۆمان دەسگیركرا کە مامەڵەی گوماناوی ئەنجامداوە."

 

وتیشی، " ئەو هاووڵاتیە لەماوەی 15 ڕۆژ، 11 ئۆتۆمبێل، چوار مۆبایل، پارچە زەوییەک و بایی 10 هەزار دۆلار كارتی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە،   ئەوە جگە لەوەی لە كاتی دەستگیركردنیشی مامەلەی شەش ئۆتۆمبێلی تری لەژێر دەستدا بووە و  پۆلیسی چۆمان دەستگیری كردووە."

 

وتەبێژی پۆلیسی سۆران سەبارەت بەهۆكاری دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتیە ئاماژەی بەوەکرد، " (ك.ع) مامەلەی گوماناوی دەكرد وەك مامەلەی ئەو هاوولاتیەی كەلە پشدەر كردی بەپێی وتەی خۆی سەرەتای كاركرنی سێ ئۆتۆمبێلی بەنهێنی وەرگرتووە پاشان لە فەیسبوكی خۆی بلاویكردووەتەوە كە ئەم مامەلەیە دەكات بۆ ماوەی تەنها دوو هەفتە هەشت ئۆتۆمبێل و بە بڕی 10 هەزار دۆلار كارتی مۆبایلی وەرگرتووە بەرامبەر ئەوەی كە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بە پارەیەكی زیاتر بۆ خاوەنەكەی بگەڕێنێتەوە."