گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی بارانبارین

ئاماژەكانی یەکەم بارانبارین لەساڵی نوێ لە هەرێم دەرکەوتن

2021.01.04 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
ئاماژەكانی یەکەم بارانبارین لەساڵی نوێ لە هەرێم دەرکەوتن

 ناس کورد-

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی باران و بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرمیش نزم دەبنەوە لەگەڵ چالاکبوونی هەوا بۆ 45 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جبار، پسپۆری پێشبینیەکانی کەشوھەوا لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (دووشەممە 4ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " لە رۆژی چوارشەممەی ھەفتەی داهاتوو 13ی کانوونی دووەمەوە شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین و ھاوکات بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، " لەژێر کاریگەری ناوچەی پەستان نزمی دەریای سپی ناوەراستدا بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵ دەبێت و کۆتایی بە کاریگەری ئەم ناوچە پەستان بەرزە دەھێنێت کە ماوەیەکی زۆرە رێگر بووە لەھاتنی بارانبارین بە ئاراستەی ناوچەکانمان."

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، " زیادبوونی خێرایی با لە باشور و باشوری رۆژئاوا لە سەرەتای شەپۆلەکە بەخێرای 35 تا 45 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا لەناوچە نزمەکاندا چالاک دەبێت، بارانبارین بەشێوەیەکی زستانەی دەبێت و ھەورە بروسکە چالاک نابێت."