ناس کورد-
پەرلەمانی کوردستان وادەی کۆبوونەوەی نائاسایی دیاریکرد و بەگوێرەى بەرنامەی کاری دانیشتنەکە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایەک و دیاریکردنی وەزیرێکی کابینەی نۆیەم دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (4ی کانونی دووەمی 2021) داوای ئامادەبوونی پەرلەمانتاران دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (1)ی نائاساییی ساڵی سێیەم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان لهكاتژمێر (11)ی پێشنیوهڕۆى رۆژی چوارشهممه رێكهوتی 6-1-2021.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە دانیشتنەکەدا دەنگدان لەسەر متمانەدان بە (كمال عبدالحمید عبدالرحمن) بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق دەکرێت و بڕگەی دووهمی دانیشتنەکەش دهنگدانە لهسهر پرۆژە یاسای (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان-عێراق).