گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى دارایى موچەى زیاتر لە 10 هەزار موچەخۆرى نایاسایى بڕى

2021.01.04 - 12:33
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى دارایى موچەى زیاتر لە 10 هەزار موچەخۆرى نایاسایى بڕى

ناس کورد-

وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا موچەى زیاتر لە 10 هەزار موچەخۆرى نایاسایى بڕى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (4ى کانوونى دووەمى 2021) ئاماژە بەوە کراوە "پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیرەوی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە:-

 

ڕاگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە وەك لە خشتەی خوارەوە هاتووە كە ژمارەیان (21588) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "هەر مووچە خۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانی لە ماوەیەكی دیاری كراودا لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات".