گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناس كورد ئەو دۆسیانە ئاشكرا دەكات كە نەجمەدین كەریم بەهۆیەوە دەستگیركراوە

2019.05.22 - 12:51
ناس كورد ئەو دۆسیانە ئاشكرا دەكات كە نەجمەدین كەریم بەهۆیەوە دەستگیركراوە
ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا نەجمەدین كەریم پارێزگاری لەكارلادراوی كەركوك بەهۆی ژمارەیەك لە دۆسیەی سەردەمی پارێزگاری ئەو شارە دەستگیركراوە كە لەلایەن دەستەی دەستپاكی عێراقەوە لە ساڵی 2017ەوە لەدژی جوڵێنراوە. . ناس كورد زانیوویەتی، ساڵی پار نیازی معمار ئۆغڵۆ بڕیاردەری پێشووی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری توركمان لەسەر پارێزگای كەركوك، ژمارەیەك لەدۆسیەی لەسەر پارێزگاری كەركوك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد‌و لەوێوە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كرا. . بەپێی زانیارییەكانی (ناس كورد) دۆسیەكان تایبەتن بە بابەتی گەندەڵی‌و خراپ بەكارهێنانی پۆستی پارێزگار بۆ بەرژەوەندی كەسی و بەوتەی ئەو كاتی پەرلەمانتارەكەی عێراق تەنانەت بڕیاری لادانی نەجمەدین كەریم لە پۆستی پارێزگاری كەركوك بەهۆی ئەو دۆسیانە بووە و هیچ پەیوەندییەكی بە پرسی سیاسی و ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە نەبووە. . دۆسیەكان بۆ ماوەی ساڵانی (2013 و 2014) دەگەڕێتەوە كە 64 داوای یاسایی لەسەر پارێزگاری كەركوك تۆماركرا بوو کە هەندێکیان داخران و هەندێکى تریان بە کراوەیى ماوونەتەوە. . ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، نەجمەدین كەریم سێ‌ فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە بەتۆمەتی دزین و سپیكردنەوەی پارە. . شوان داودی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "دەستەی دەستپاكی عێراق سێ فەرمانی دەستگیركردنی بۆ نەجمەدین كەریمی پارێزگاری پێشووی كەركوك دەركرد، بە تۆمەتی سپیكردنەوەی پارە و بەهەدەردانی سامانی گشتی، كاتێك لە پەرلەمانی عێراق متمانەی لێسەندرایەوە وەك پارێزگار لەسەر كەیسەكانی دزین و گەندەڵی بوو، بەهیج شێوەیەك پەیوەندی بە پرسی نیشتمانی ونەتەوەیی كورد و هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان نەبوو لەدامودەزگاكانی كەركوك". . بەوتەی ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمانی عێراق، نەجمەدین كەریم بە دەیان ملیۆن دۆلاری لە بانكەكانی كوردستان و دەرەوە شاردۆتەوە و تۆمەتباری دەكات بە دزینی لەو چەند ساڵەی رابردوو كە پارێزگاری ئەو شارە بووە. . شوان داوی هەواڵی دەستگیركردنەكەشی لە فڕۆكەخانەی بەیروت، پشتڕاستكردەوە و جەختی كردەوە، ڕۆژی پێش دەستگیركردنەكەی گەیشتۆتە بەیروت، دواتر ویستوویەتی گەشت بكات بۆ وڵاتی نەمسا، و پۆلیسی ئەنتەرپوڵ پێی زانیوە كە داواكراوە، فەرمانی دەستگیركردنی هەیە لە حكومەتی عێراقییەوە، دەستبەجێ لە فڕۆكەكە دایانگرتووە. . پێشتر (ناس كورد) بڵاوی كردەوە، سەرباری ڕەتكردنەوەی دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم لەلایەن نووسینگەی ڕۆژنامەوانییەكەیەوە، بەڵام (ناس كورد) لە چەند سەرچاوەیەكی باڵای عێراقی و لوبنانییەوە زانیوویەتی "نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك بە تۆمەتی گەندەڵی و سیپكردنەوەی پارە لە فڕۆكەخانەی بەیروت دەستگیركراوە". . ئەو سەرچاوانە بە (ناس كورد)یان ڕاگەیاند، نەجمەدین كەریم لە فڕۆكەخانەی بەیروت لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە دەستگیركراوە لەسەر سكاڵای حكومەتی عێراقی كە بۆ ساڵی 2018دەگەڕێتەوە و تایبەتە بە گەندەڵی و سپیكردنەوە و بەهەدەردانی سامانی گشتی. . (ناس كورد) زانیوویەتی، بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم لە پەیوەندیدان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و لوبنان بۆ ئازادكردنی ناوبراو و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە كردووە تاوەكو میكانیزمێك بدۆزنەوە بۆ ئازادكردنی. . هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە، بەرپرسانی لوبنان بەرپرسانی بەغدادیان ئاگاداركردووەتەوە كە نەجمەدین كەریم ڕادەستی بەغدا دەكەنەوە بەهەمان شێوەی عەبدولفەلاح سودانی، وەزیری پێشووی بازرگانی عێراق كە هەر لە بەیروت و بەهەمان تۆمەت دەستگیركرا. . هاوكات عەلی عامری، باڵیۆزی عێراق لە لوبنان بە میدیای فەرمی حكومەتی عێراقی وتووە، بەدواداچوون بۆ بابەتی دەستگیركردنی پارێزگاری پێشووی كەركوك دەكەن كە لە فڕۆكەخانەی بەیروت و لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە دەستگیركراوە. . لەلایەكی ترەوە و دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە، نووسینگەی ڕۆژنامەوانی نەجمەدین كەریم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و بڵاوكردنەوەی هەواڵەكە بە هەوڵێكی چەواشەكاری ناودەبات و سەرلەبەری هەواڵەكەی رەتكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد "دكتۆر نەجمەدین كەریم، بۆ كاری ئاسایی و دیبلۆماتی خۆی گەشتی دەرەوەی وڵاتی كردووە و هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە كوردستان". .