گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سیناریۆیەکى ئەمەریکى بۆ بەرەنگاربونەوەى ئێران لەیەکەم ڕۆژى دەستبەکاربوونى جۆ بایدن

2021.01.03 - 23:09
App store icon Play store icon Play store icon
سیناریۆیەکى ئەمەریکى بۆ بەرەنگاربونەوەى ئێران لەیەکەم ڕۆژى دەستبەکاربوونى جۆ بایدن

ناس كورد-

ڕۆژنامەیەکى ئەمەریکى ئاشکراى كرد، ئێران بیر لەوە دەکاتەوە دەستوەشاندن لەبەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا لەتۆڵەکردنەوەى خوێنى قاسمى سولەیمانى بخاتە سەرەتاى دەستبەکاربوونى بایدن لەپۆستەکەیدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاپۆرتێکى شیکاریدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕۆژنامەى پۆلیتیکۆى ئەمەریکى (3ى کانوونى دووەمى 2021) بڵاوى کردەوە، ئێران تۆڵەکردنەوەى قاسمى سولەیمانى بۆ دواى ڕۆیشتنى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکا و دەستبەکاربوونى جۆ بایدن لە کۆشکى سپى، دواخستووە.

 

ڕۆژنامەکە باسى لەوەش کردووە، گەرچى ژمارەیەک لە چالاکوانان پێشبینى دەکەن تۆڵەکردنەوەى خوێنى قاسم سولەیمانى بکەوێتە دوا چرکەساتەکانى ویلایەتەکەى ترەمپ بەڵام ئەوە دروست نیە و ڕۆژنامەکە وتەیەکى خامنەیى بۆ پشتڕاستکردنەوەى بۆچونەکەى بیرخستووەتەوە کە وتوویەتى "تاران شوێن و کاتى گونجاو بۆ تۆڵەکردنەوە هەڵدەبژێرێت".

 

ڕۆژنامەکە ڕونیکردەوە، پێویستە بایدن خۆى بۆ سیناریۆیەکى سەخت ئامادە بکات لەوانە ئەگەرى هێرشى چەکدارانى لایەنگرانى ئێران لەعێراقدا و بەوەش قوربانى ئەمەریکیەکانى لێبکەوێتەوە و بایدن بخاتە دۆخى سەختى بژاردەکانەوە کە زۆر جار ئەندامانى کۆنگرێس دەخەنە ڕوو ئەویش ژمارەیەکیان داواى وەڵامدانەوەى توند دەکەن و بەشێکیشیان پێیانباشە ئێران ڕابکێشرێتەوە بۆ سەر مێزى گفتوگۆ.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، ئەگەر ئێران یاخود گروپە چەکدارەکانى لەعێراق هێرشیانکردە سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا لەڕۆژانى کۆتایهاتنى ویلایەتەکەى ترەمپدا ئەوا ناتوانێت وەڵامەکەى بداتەوە و ئەوەش بۆ بایدن بەجێدەمێنێت. 



ڕۆژنامەکە دەشڵێت، باشترین کارێک ئیدارەکەى بایدن پێیهەستن ئەوەیە وا لەئێران بکەن کە بیر لە هیچ هێرشێک نەکاتەوە ئەوەش لەڕێگەى ناردنى پەیامێکى ڕوونەوە کە هۆشدارى بێت بەوەى هەر جۆرە هێرشێک باجى قورسى بەدوادا دێت.